کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

جار بینراوە: (1.4K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئەیلولی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با مام ناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژە بەوەکراوە، “سبەینێ چوارشەممە 24ی ئەیلولی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە”.

بەرزترین پلەکانی گەرما:

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 27 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 58 Today: 1,569 📊 Click Here