حەشدی شەعبی و چەکی ئێران
ماکوان تەها
حەشدی شەعبی ئەو هێزە چەتەگەرایەتیەى کە بە ناوى بەرگریکردن لە عێراقەوە درووستکران، ئێستا لە دواى نەمانى تیرۆریستانى داعش خۆیان بوونەتە داعشێکى مۆدێرن زمان هێرشکردنە سەر ناوچە جێناکۆکەکان و دامودەزگاکانى دەوڵەت بۆتە کارى لە پیشەیان . مانۆڕى سەربازى دەکەن لە دەرئەنجامى ئەو بودجەی گەورەی هەیانە کە ئێستا بۆ سەر نیو ترلیۆن دینار زیاد کراوە لە سەرو کۆى بودجەکەیان. لێرەوە دەبێـت بپرسین ئایا حەشدى شەعبى دەیەوێت دەوڵەتێکى تر داپڵۆسێنەر دروست بکات. بێگومان وەڵامەکەى بەڵێیە. پرسیارێکى تر دێتە پێشەوە بە پێ داتاکان
٤.٥ ترلیۆن دینار بۆ حەشدی شەعبی لە بودجەی ٢٠٢٤ هەبووە ، بەڵام مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانى کورد مانگ لەدوای مانگ دوادەکەوێت. ئایا ئەمە عەدالەتە؟ ئەو میلیشانەی کە کۆبۆتە هەڕەشە بۆ سەر کوردستان و هەموو ئەو دەستکەوتانەى کورد بە دەستى هێناوە ، لە پەرلەمانی عێراق مووچەی باش وەردەگرن و لە هەوڵى ئەوەشدا بوون کە پڕۆژە یاسایەک تێپەڕێنن ئەوەندەى تر سەربە خۆ ببن ، بەڵام ئەو پێشمەرگانەی کە دژی داعش شەڕیان کرد، بێ مووچە دەمێننەوە, کە پێم وایە ئەمەش دەرئەنجامى سیاسەتى هەڵە و شکستخواردى هەموو حیزبە کوردییەکان و تەواووى سەرکردەکانى کوردە لە دواى ساڵى ٢٠٠٣ کە نەیانوتوانیەوە بە سەرکەوتویانە پشکى پێشمەرگە بە تایبەتر لە بودجەى عێراق جێگیر بکەن و لە پەرلەمانى عێراقیش بیکەنە یاسایەک کە هیچ کەسێک نەتوانێت ئەو هێزانە برسی بکات.
ئەوەى دەبێت ئاماژەى پێبکرێت کە لە ئێستادا هەموو دەستکەوتەکانى حەشدی شەعبی ترس و تۆقاندنە، نەک پاراستن. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، ئەو میلیشایانە نەک وەک هێزی بەرگریی نیشتمانی، بەڵکو وەک تۆڕی چەتەی توندڕەو کاریان کردووە کە هاوڵاتیان و پێکهاتەکانی عێراق چەوساندۆتەوە. بە فەرمی لە دەستی ئێرانن و بە ناوی پاراستنی عێراق، بەرژەوەندیی ولایەتی فەقیه جێبەجێ دەکەن.
لە کۆتاییدا، کوردستان لەناو ناوەڕاست دۆزەخێک لایەک میلیشای حەشد و هەموو ئەو هێزانەى ترى کە سەر بە سەرکردە و لایەنەکانى ترن. لەلاکەى تریش شکست و گەندەڵى سەرکردەکانى نێو ماڵى کور . دوو هۆکارن بە یەکەوە بۆ کۆتایهێنان بە کورد و کوردستان، هەرچى ڕۆڵى حکومەتی هەرێم تەنها ئیدانەى دەکات و بەیانامەى سارد و سڕ دەردەکات وبەبێ دەنگى دەمێنێتەوە. بۆیە دەڵێم برسیکردن و تێکدانى ڕەوشى ئەمنى و ئابوورى کوردستان و عێراق بە گشتى هۆکارەکەى حەشدى شەعبى و سەرکردەکانیەتى کە بوونەتە خانەیەکى شێرپەنجە بۆ هەموو پێکهاتەکانى عێراق .















Post Comment