×

تەسفیە کردنی سەرکردەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە!

تەسفیە کردنی سەرکردەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە!

جار بینراوە: (2.0K)

سەروین سامی

لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پارتی ئۆپۆزسیۆن هەن کە هەر یەکەیان بەرنامەی کاری ڕێکخراوەیی و سیاسی خۆی هەیە لە دیارترینیان پارتی ئۆپۆزسیۆنی (نەوەی نوێ،گۆڕان،کۆمەڵ،یەکگرتوو،هەڵوێست،بەرەی گەل).

لەم دواییانەدا پارتەکانی دەسەڵات کە یەکێتی و پارتین دەستیان کردووە بە تەسفیە کردنی سەرکردەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان کە کێبڕکێ دەکەن لەگەڵیاندان.

لە زۆنی سەوز یەکێتی نیشتیمانی دەستپێشخەری کرد و هەڵسا بە پەلاماردانی پارتی (بەرەی گەل) بە ڕابەرایەتی لاهوری شێخ جەنگی لە پاش شەڕێکی قورس و بوونە قوربانی دەیان کەس و وێران بوونی چەندین باڵەخانە سەرەنجام سەرکردەی ئەو پارتە ئۆپۆزسیۆنە دەستگیر کرا.

هەر لە درێژەی ئەو تەسفیە کردنەدا لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە سەرکردەی (نەوەی نوێ) کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە خرایە زیندانەوە کە ئەمەش دووم سەرکردەی پارتی ئۆپۆزسیۆنە لە زۆنی سەوز تووشی زیندانی کردن دەبێتەوە.

هەرچی لە زۆنی زەردیشە پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتۆتە پەلەقاژە و هەڵساوە بە ڕەشبگیری دژی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی خوازان و سەرکردەی پارتی ئۆپۆزسیۆن (هەڵوێست) کە علی حمە ساڵح ڕابەرایەتی دەکات بە کۆمەڵێک تۆمەت ڕاپێچی دادگایان کردووە و هەوڵ دەدەن ئەویش وەکو سەرکردەکانی تر تەسفیە بکەن.

هەر لەگەڵ ئەوەشدا پارتی پەلاماری کۆمەڵێک کادیر و ئەندام پەرلەمانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی داوە لە سنوری هەولێر و بادینان بەهۆی ڕەخنەگرتن و ووتنی ڕاستیەکان دژی دەسەڵاتی خۆسەپێنی پارتی.

هەموو ئەم پەرچە کردارانە ئەوەمان پێشان دەدات کە هەردوو پارتی دەسەڵات نیەتیان وایە سەرکردەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان تەسفیە بکەن بۆ ئەوەی هیچ ڕێگریەک لەسەر درێژ کردنەوەی ماوەی دەسەڵاتداریان نەمێنێت

بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی. نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای کۆیباس. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Koibas'a website.

بابەتى تر

👤
Live: 49 Today: 1,506 📊 Click Here