×

دادگا و دەست تێوەردان!

دادگا و دەست تێوەردان!

جار بینراوە: (1.4K)

سەرباز فەریق احمد


کاتێ کە حکوموتی هەرێم دامەزرا هاوڵاتیان چاوەڕوانیەکی  زۆر گەورەیان هەبوو بۆ ئەوەی ببینن یاسا سەروەربێت و هیچ مافێکیان پێشێل نەکرێت ، بەڵام هێندەی پێ نەچوو ئەو چاوەڕوانیە بوو بە خەیاڵ ، حیزب جێگەی یاساو دادگای گرتەوە و سەروەکی حیزب و بەرپرسان خۆیان بون بە دادوەر و بارەگا حیزبێکانیش بوون بە دادگا هەر لەوێوە بەرگێکی  بەناو یاسایان  دەکرد بەبەری بڕیارەکانیان دا بۆ ئەوەی هەر کەس بە پێچەوانەیان بیر بکاتەوە و یاخی بێت زیندان بکەن بە جێگەی و زۆر جار لە ناویشی بەرن ، بەداخەوە تاوەکو ئێستاش درێژە پێدەری هەمان کارن . 

 سیستەمی دادوەری لێوان لێوە لە دەست تێوەردانی سیاسیەکان ، بووە بە پاشکۆی جوت حیزبی بنەماڵە ، خواستی گشتیان خستۆتە ژێر مەترسیەکی زۆر گەورەوەو  ڕەوایەتێکی تەواویان داوە بە کارەکانیان بۆ پاکتاوکردن و تەسفێکردنی نەیارەکانیان لە ڕێگەی ناوهێنانی فەرمانی دادگا و بەکارهێنانی دادوەرەوە بۆ دەرچواندنی بڕیارەکانی بە ویستی ئەوان . خۆیان دان بەو ڕاستیەشدا دەنێن . لە ڕێگەی دادگاوە یاری بە کەرامەت و شکۆی تاکی کورد دەکرێت بە نمونە 

شیروان شیروانی و هاوڕێکانی دەرخەری ڕقی سیاسیی و دەرون نەخۆشی بارزانین بەتاوانی سیخوڕی سزایان داون بەڵام هەرخۆیان چاوساغی دوژمن و  سیخوری تورکیان .

شەڕی ئامۆزاکانیش لە ئابی ئەمساڵدا بە ئاشکرا بەکار هێنانی دەسەڵاتی دادوەریی بوو بۆ شەرعێتدان بە کاری سیاسی و سەربازیان ، 

لە ئێستا دا هیچ داواکارێکی ئاسای ناوێرێت خۆی ڕادەستی یاسا بکات  چونکە دەزانێت حکومێکی سیاسی بەسەردا دەسەپێنرێت نەک حوکمێکی یاسای و دادپەروەرانە . 

بۆیە پێویستە دادگا بە ئەرکی خۆی هەستێت و سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت کاریگەری هیچ سیاسەتێکی حیزبی  لەسەر نەبێت .

ئەنجومەنێکی دادوەری بەهێزو سەربەخۆ دروست ببێت ، پارێزەری ڕاستەقینەی یاسا بێت  کار بکرێت بۆ نوسینەوەی دەستورێک کە هەق و مافی هەموو تاکێکی تێدا پارێزراو بێت …

بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی. نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای کۆیباس. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Koibas'a website.

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 1,531 📊 Click Here