عومه‌ر گوڵپی‌: دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی‌ سلێمانی‌ و خراپی خزمه‌تگوزاریی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه‌ له‌سه‌ر هه‌موومان

عومه‌ر گوڵپی‌: دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی‌ سلێمانی‌ و خراپی خزمه‌تگوزاریی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه‌ له‌سه‌ر هه‌موومان

جار بینراوە: (1.6K)


عومهر گوڵپی كاندیدی سهركهوتووی كۆمهڵی دادگهری بۆ پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند كه “سلێمانی ههموو مانگێك (120 ملیار) دینار داهاتیهتی، مانگانه تهنها (3 ملیار)ی بۆ كهرتی تهندروستی و دهرمان و پێداویستی نهخۆش و نهخۆشخانهكانی ڕهوا نابینن؟، دهشڵێت: “پێویسته بهڕێوهبهری گشتی بانك له سلێمانی ڕوونكردنهوه بدات، ئهو پارهیه چی لێدێت؟”.

عومهر گوڵپی كاندیدی سهركهوتووی كۆمهڵی دادگهری بۆ پهرلهمانی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهداوه كه:

*سلێمانی و ههڵهبجهو گهرمیان و ڕاپهڕین ههموو مانگێك (120 ملیار) دینار داهاتیان ههیه، مانگانه تهنها (3 ملیار)ی بۆ كهرتی تهندروستی و دهرمان و پێداویستی نهخۆش و نهخۆشخانهكانی ڕهوا نابینن؟

* بهشی زۆری پێداویستی نهخۆشخانهكان له بهشی ههرێمی كوردستان له بهغداوه دێت، بهشێكی بچوكی لهسهر وهزارهتی تهندروستی و دارایی ههرێمه، نایانهوێت دابینی بكهن، بهجۆرێك له ئێستهدا زۆرینهی چالاكی نهخۆشخانهكان بۆ پێداویستی نهخۆش نزیكه له وهستان!

* پێویسته بهڕێوهبهری گشتی بانك له سلێمانی ڕوونكردنهوه بدات، ئهو (120 ملیار) دینارهی داهاتی سلێمانی و ههڵهبجهو گهرمیان و ڕاپهرین چی لێدێت؟

* دۆخی نهخۆشخانهكان و خراپی خزمهتگوزاریی ههڕهشهیهكی جیدییه لهسهر ههموومان، پێویسته ههڵویستمان ههبێت.

بابەتى تر

👤
Live: 55 Today: 147 📊 Click Here