ئایا ڕێجیم دەبێتە هۆی ئازاری گەددە ؟

ڕێجیم لە ڕاستیدا خۆی ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی ئازاری گەددە، بەڵام ئەو گۆڕانكاریانەی كە لە سیستەمی خۆراكیدا دەبێتە هۆی ئازارو ناڕەحەتی گەددە بۆ نموونە :
1. دڵەكزێ و بە زەحمەت هەرسكردنی خۆراك : بەهۆی گۆڕینی جۆرو بڕی خواردن لەكاتی ڕێجیمدا، بۆ نموونە ئەگەر بڕێكی زیاتر لە كاتی ئاسایی ماددە پڕۆتینەكان بخورێت ئەنزیمەكانی ناو گەددە فریا ناكەون بە جوانی هەرسی بكەن ئەمەش دەبێتە هۆی كۆبۆنەوەی خواردن لە گەددەو ئاوسانی گەددە.
2. تێكچوونی كۆئەندامی هەرس بە هۆی نان خواردن بە پەلە یان خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر بەهارات و بیبەری توندیان تێدایە.
3. ئازاری گەددە بە هۆی ماددە ڕیشاڵیەكانەوە : كەم خواردنی ماددە ڕیشاڵیەكان دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پڕۆسەی هەرس كردن و قەبزی و غازاتی زۆرو دواتر ئازاری گەددە، هەندێ جاریش خواردنی بڕی زۆر لە ماددە ڕیشاڵیەكان لە پڕ لەو كەسانەی پێشتر نەیان خواردووە دەبێتە هۆی ئاوسانی گەدەو ڕیخۆڵەكان.
4. خواردن پێ نەكەوتن : بۆ نموونە ئەوانەی كە كێشەی پێنەكەووتنی لاكتۆزیان هەیە لەكاتی خواردنی شیرو بەرهەمەكانی بە بڕێكی زۆر.
5. هەستیاری یان حەساسیەت بە خۆراك یان پێكهاتوویەكی ناوی.
6. گۆڕینی كاتی ژەمەكان یان نەخواردنی ژەمێك یان زیاتر لەو كەسانەی ڕێجیمی ڕۆژووی پچڕپچڕ دەكەن یا ڕێجیمی نازاستی و زۆر قورس بەهۆی برسیەتیەوە.