ته‌مموز 21, 2025

وەزارەتی بەرگریی عێراق: بەمزوانە سیستمی بەرگریی ئاسمانی و رادار دەگەنە دەستمان

جار بینراوە: (5.6K)

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە و هیچ کۆسپ و رێگرییەک نییە لەوبارەیەوە.

تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، بەمزوانە سیستمێکی بەرگریی پێشکەوتوویان لە کۆریای باشوورەوە پێدەگات و بە رێککەوتن لەگەڵ وڵاتی فەڕەنساش راداری زۆر پێشکەوتووش بەدەستدەهێنن.

دەشڵێت، حکومەتی عێراق گرنگییەکی زۆر بە سیستمی بەرگری ئاسمانی دەدات لەپێناو پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکە و هاوڵاتییان.

بەم جۆرەش عێراق لە دوای ئیمارات و سعودیە دەبێتە سێیەم وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی بکڕێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas