ترەمپ: رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتن لە غەززە بکرێت
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کاردانەوەی ئەرێنی حەماس بۆ ئاگربەست لە غەززە کارێکی باشە و دەشڵێت، رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتن لەبارەی غەززەوە بکرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، تاوەکو ئێستا لەبارەی وردەکاری وەڵامەکەی حەماس بۆ ئاگربەست ئاگادارنەکراوەتەوە، بەڵام کاردانەوە ئەرێنییەکانیان کارێکی باشە و هاوکار دەبێت بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، دەشڵێت، هاوکارییەکی زۆر رەوانەی غەززە دەکەن.
هاوکات،  بەرپرسانی حەماس وەڵامی ئاگربەستە پێشنیازکراوەکەی ترەمپیان دایەوە و وتیان، بەشێوەیەکی ئەرێنی لێی دەڕوانن و پێداچوونەوەی پێدادەکەن. وتیشیان، دەیانەوێت کۆمەڵگای نێوەدەوڵەتی سەرپەرشتی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتەکە بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ترەمپ پێشنیازی ٦٠ رۆژ ئاگربەستی لە کەرتی غەززە کرد و لایەنی ئیسرائیلی بە داواکەی ترەمپ رازیبوون.
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment