راستیی کێشه‌ی کورد له‌ عێراقدا

راستیی کێشه‌ی کورد له‌ عێراقدا

جار بینراوە: (453)

سیاسەتی دروستکردنەوەی عێراق لە سەر بناغەی فیدراڵیی پارێزگاکانێتی. حکومەتی هەرێم لێکترازانی عێراق هەڵی تۆقاند. دروستبوونەوەی عێراق هەبوونی حکومەتی هەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

روداوه‌کانی په‌یوه‌ند به کورده‌وه له عێراقدا به گشتیی له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و هێڵه گشتییانهدان که بۆ کێشه‌ی کورد کێشراون. ئه‌م هێڵه گشتییانه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا، سه‌رکرده‌ی پارته کوردییه‌کان و ده‌سته‌ڵاتی عه‌ربه‌وه یه‌کاڵا کراونه‌ته‌وه. ئیتر ئه‌وه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هێڵه گشتییانه ده‌وترێن بێ ناوه‌ڕۆکن، له سنوری فشار، پڕوپاگه‌نده، هاشوهوش، هزراندن و ئاره‌زوو تێ ناپه‌ڕن. نمونه‌ی ئه‌و شته بێ ناوه‌ڕۆکانه‌ش له‌م جۆره زاراوانه‌دا ده‌ر ده‌که‌ون: ناوچه دابڕاوه‌کان، عێراقی فیدراڵ، هتی که‌رکوک، ماددەی ١٤٠، پەڕلەمان و حکومەتی هەرێم … هتد.

له خواره‌وه ژماره‌یه‌ک له‌و هێڵه گشتییانه‌ی کە بۆ کێشەی کورد کێشراون، ده‌خه‌مه به‌ر چاو:

یەکەم، فیدراڵیی پارێزگا

دوای راپه‌ڕین و پاککردنه‌وه‌ی کوردستان له حکومه‌تی عێراق زاراوه‌ی فیدراڵیی له لایه‌ن یه‌کێتی نیشتیمانییه‌وه خرایه ئاراوه. له‌و ده‌مه‌دا ژماره‌یه‌ک له گه‌لانی جیهان به هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان دروست کرد. جگه له‌مه کێشه‌ی کورد له جیهاندا گه‌وره بوبوو، له‌وه ده‌ر چوبوو که له قاوغی ئۆتۆنۆمیی جاراندا باسی لێ بکرێت. فیدراڵیی وه‌کو فۆرم (تیوریی) جێگای ئۆتۆنۆمیی گرته‌وه. خه‌ڵکی کورد وا له‌م فیدراڵییه تێ گه‌یشت که گه‌شه‌پێدانی ئوتۆنۆمییه و مافێکی زۆرتره. به‌ڵام ئایا راستییه‌که‌ی چی بو؟

کاتی خۆی که به‌یانی فیدراڵییه‌که‌ی ده‌ستور کرا خه‌ڵکی کورد جگه له عێراق له ئێران و سوریاش کردیان به به‌زم له خۆشی ئه‌وه‌ی که کورد فیدراڵیی پێ دراوه. به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆکی ئه‌م مافه بگه‌ن که چیه. ته‌نها ئه‌وه به‌س بوو که وشه‌ی “فیدراڵیی” بۆ بخه‌نه رسته‌وه. چه‌نده‌ها نوسه‌ر و روناکبیر که‌وتنه باسی مۆدێله‌کانی فیدراڵیی و هێنانه‌وه‌ی نمونه‌ی وڵاتان. به‌ڵام له ده‌ستوری کاتییدا نه کورد دانی پیادا نرابوو وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه ش وه‌کو نیشتیمانی. به پێچه‌وانه‌وه، ناڕاسته‌وخۆ نکۆڵیی نه‌ته‌وه‌ی کورد کرابوو. چونکه له ده‌ستوره‌که‌دا هاتبوو که گه‌لی عه‌ره‌ب له عێراقدا به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب. ئه‌مه ئه‌وه‌شی ده‌گه‌یاند که کورد له عێراقدا دانی پیادا نه نرابوو وه‌کو به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد. ئه‌و کاته ساڵی ٢٠٠٥ ێکم بڵاو کرده‌وه له ژێر ناونیشانی: “کورد فیدراڵیی وه‌ر نه گرتووه.” هه‌رچه‌نده لام روون بوو که بۆ گه‌لی بێ‌ماف زانیاریی بێ کاریگه‌ره. دواتر له رۆژنامه‌ی “نوێ”دا خوێندمه‌وه مام جه‌لال ئه‌م راستییه‌ی له چاوپێکه‌وتنێکدا باس کردبوو که فیدراڵیی یه‌عنی یه‌کێتی و مه‌به‌ست له‌م وشه‌یه‌ش یه‌کێتی شاره‌کانی عێراقه. جگه له‌مه‌ش مام جه‌لال په‌نجه‌ی بۆ ئه‌وه را کێشابوو که ئه‌وان ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک مافی مێژوویی خۆشیان له پێناوی عێراقدا هاتونه‌ته خواره‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه پیشان ده‌دات که ده‌سته‌ڵاتی کورد ئه‌م راستییه‌ی له گه‌له‌که‌ی نه شاردۆته‌وه. له‌وه‌ش رونتر، که سه‌رۆکی جامیعه‌ی عه‌ره‌بیی عه‌مرو مو‌سا هات بۆ سلێمانی به ئاشکرا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی رۆژنامەوانییدا به‌یانی کرد که کوردستان به‌شێکه له وڵاتی عه‌ره‌بیی. کورد هیچ لارییه‌کی له‌م رایه پیشان نه دا. هیچ ده‌سته‌یه‌کی حیزبیی یان رۆژنامه‌یه‌ک هه‌ڵوێستێکی ناڕه‌زایی ده‌ر نه بڕی له‌م روداوانه.

کورد له ده‌ستوری عێراقدا نه خاکی دانی پیادا نراوه وه‌کو نیشتیمانی و نه خۆشی حسابی بۆ کراوه وه‌کو نه‌ته‌وه. دیاره ئه‌م دوانه‌ش خاک و نه‌ته‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کی دانهبڕاودان. داننان به نیشتیمانی گه‌لێکدا حسابکردنی ئه‌و گه‌له‌یه وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک. کورد که خاکه‌که‌ی دیاری نه کرابێت وه‌کو نیشتیمانی، مانای وایه حسابی نهتهوهیهکیشی بۆ نه کراوه. کوردی عێراق هه‌م له کوردستان و هه‌م له ده‌ره‌وه به په‌رۆشه‌وه ساڵی 2005 ده‌نگیان دا بۆ ئه‌م ده‌ستوره. گه‌لێک له‌و رێگایه‌وه نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌سه‌لمێنێت که نیشتیمانه‌که‌ی به خاکی خۆی بزانێت. ده‌نا هه‌ڵکردنی ئاڵا، دامه‌زراندنی په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها هه‌بوونی سه‌رۆک له کورد خۆی قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی کوردیی ناگه‌یه‌نێت.

لێرەدا دو خاڵ دەخەینە بە رچاو:

1. فیدراڵیی یه‌عنی یه‌کێتی شاره‌کانی عێراق که ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان تیادا هه‌ڵ ده‌بژێردرێن، نه‌ک دەوڵەتێکی فیدراڵ که نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب پێکیان هێنابێت.

2. حکومه‌تی عێراق به گوێره‌ی ده‌ستور و به ره‌سمی ناوی کۆماری عێراقه. کورد که له میدیاکانیدا ناوی ده‌بات به: “دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ” وای ده‌ر ده‌خات که مه‌به‌ست له‌و فیدراڵه حکومه‌تی هه‌رێمە کە عێراقی کردووە بە فیدراڵ.

دووەم، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

به پێی مادده‌ی (115)ی ده‌ستور هه‌ر پارێزگایه‌ک به ته‌نها یان له‌گه‌ڵ پارێزگای تردا ده‌توانێت حکومه‌تی هه‌رێم پێک بهێنێت. ئه‌م پێکهێنانهش له‌و رێگایه‌وه ده‌بێت که یه‌ک له سه‌ر سێی نوێنه‌رانی پارێزگا که هاووڵاتان هه‌ڵیان ده‌بژێرن یاخود یه‌ک له سه‌ر ده‌ی ده‌نگده‌ران داوای بکه‌ن.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌م رێگا ده‌ستورییه‌دا دروست نه بووه، به‌ڵکو دوای روخاندنی سه‌ددام و سه‌رهه‌ڵدانی تیڕۆڕ له عێراقدا به مادده‌ی (113)ی ده‌ستور دانی پیادا نرا له‌و ناوچانه‌دا که تا رۆژی ١٩/٠٣/ ٢٠٠٣ یه‌کێتی و پارتی ده‌ستیان به سه‌ریاندا ده‌ڕۆشت. ئه‌م ناوچانه‌ش هه‌ر سێ شاره‌که سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆک ده‌گرنه‌وه.

له‌و راستییانه‌ی سه‌ره‌وه مرۆڤ ده‌توانێت چه‌ند خاڵێک ئه‌نجام بگرێت:

١. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناوی “حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان”ه نه‌ک حکومه‌تێک بۆ ئه‌وه هەبێت خاکی کوردستان بگرێته‌وه. ئه‌م ناوه وه‌کو وشه‌ی فیدراڵییه‌که به جۆرێک په‌خش ده‌کرێت که مانایه‌ک بدات جیاواز له راستییه‌که‌ی.

٢. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌به‌ستی سیاسیی دروستی کردووه نه‌ک مافی ده‌ستوریی. بۆیه گۆڕانی باری سیاسیی ده‌توانێت داوای گۆڕینی ده‌ستور بکرێت له‌و خاڵانه‌دا که باری سیاسیی له کاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا سه‌پاندبووی.

٣. مافی دروستکردنی حکومه‌تی هه‌رێم له ده‌ستوردا تایبه‌ت نیه به کورد یان شاره‌کانی، بۆ هه‌موو شارێکی عێراقه.

٤. به ده‌ستور که‌رکوک شارێکی عێراقه.

مرۆڤ که شت ده‌بینێت خاوه‌نی چاوه که بوونێکی ماددیی هه‌یه. ئه‌م بوونه ماددییه به شێوه‌یه‌ک دروست بووه که جیاوازه له گوێ که شتی پێ ده‌بیستین. ئه‌م بوونه ماددییه و ئه‌و شێوه دروستبوونه تایبه‌ته‌ی بۆ ئه‌و ئیشه، ناو ده‌به‌م به “بونیادی تەرخاو”. ئه‌گه‌ر چاوێک و گوێیه‌ک نه‌بێت، شتێک نه ده‌بینرێت نه ده‌بیسترێت.

له بواری سیاسییشدا بۆئه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی سیاسیی بخوێنرێته‌وه و حسابی بۆ بکرێت، پێویسته له پێشه‌وه بونیادێکی بۆ تەرخان بکرێت. بۆ نمونه، بژێو و ئازادیی که‌سی تاک له ده‌ستوری سویدییدا به یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تیی مسۆگه‌ر کراوه. ئه‌م بونیادە یاساییه وه‌کو چاوێک له ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا بژێو و ئازادیی که‌سی تاک ده‌خوێنێته‌وه و ده‌یانپارێزێت.

له ده‌ستور و سیاسه‌تی عێراقدا بونیادێکی سیاسیی یان یاسایی نیه دیاری کردبێت تا به گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌ره یه‌تی که‌رکوک بخوێنێته‌وه. ده‌ستور و سیاسه‌تی عێراق چونکه له پارێزگاوه سه‌رچاوه ده‌گرن، نه‌ک که‌رکوک به‌ڵکو سلێمانیش وه‌کو هه‌موو شارێکی تری عێراق ده‌بینن. شایەنی باسە دوای ١٧ ساڵ لە نوسینی ئەم ەوە مەسعود بارزانی لە مانگی دەی ئەم ساڵدا ٢٠٢٦ لە چاوپێکەوتنێکدا رای گەیاند کە ناوچە جێناکۆکەکان لە سەر هەرێم بن یان نا وەکو بەسرە، هەولێر، دهۆک و سلێمانی هەر شاری عێراقن.

سێیەم، ناوچه دابڕاوه‌کان یان ناوچە وازلێهێنراوه‌کان

سنوری کوردستان دیاره. له سه‌ر به‌شێک له‌م کوردستانه حکومه‌تی هه‌رێم دامه‌زرا. ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ته‌وه، راستر وایه پێی بوترێت: “ناوچه وازلێهێنراوه‌کان”. دابڕاو ناوچه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه که له کوردستان دا بڕدرا نه‌ک ئه‌و ناوچانه‌ی که هه‌ر وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه. ئه‌مه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باسی دابڕاو و دانه‌بڕاو ده‌که‌ن. به‌ڵام له راستییدا هه‌ردوو زاراوه‌که، به پێی رێککه‌وتنی کورد له سه‌ر عێراق، بناغه‌ی سیاسیی و عه‌قڵییان نیه. چونکه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به رێکەوتنێک دروست نه بووه که بە گوێرەی ئەو رێكکەوتنە راست بێت باسی ناوچه‌ی دابڕاو یان وازلێهێنراو بکرێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر حکومه‌تێکی هه‌رێمی تر به به‌شداریی شاری تر، بۆ نمونه که‌رکوک، دروست ببێت، ئه‌وا ده‌بێت به پێی ده‌ستور ئه‌نجومه‌نی شار یان ده‌نگده‌ران داوا به‌رز بکه‌نه‌وه بۆ ناوه‌ند و بەغداد رەزامەند بێت لە سەری. زاراوه‌ی “دابڕاو” یان “دانه‌بڕاو” له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که کورد له خه‌یاڵی خۆیدا کردووه به خاڵی ده‌رچوون. ئه‌و کوردستانه‌ی که له ده‌ستور و سیاسه‌تی عێراقدا دانی پیادا نه نراوه، نه کراوه به پێوه‌ر و هێڵی گشتیی سیاسەت. بۆیه، ئه‌و که‌سانه‌ی کە باسی ناوچه‌ی دابڕاو ده‌که‌ن، جگه له‌وانه‌ی راست ناکه‌ن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، له راستییدا خۆیان دابڕاون له تێگه‌شتن.

چوارەم، مادده‌ی 140

ئه‌م مادده‌یه له ده‌ستوری عێراقدا جێگای مادده‌ی (٥٨)ی یاسای کاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی گرته‌وه. یاساکه بریتیه له ٣ پرۆسه: یه‌که‌م، ئاساییکردنه‌وه، که بریتیه له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ته‌عریب. دووه‌م، سه‌رژمێریی و سێیه‌م، ده‌نگدان. لێره‌دا دو خاڵ شایانی باسه:

١. هه‌ر سێ پرۆسه‌که کێشه‌یه‌کی عێراقیین نه‌ک کوردیی. سیاسه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌ک بڕیاری له سه‌ر دراوه که بڕگه‌کانی مادده‌ی ١٤٠ ده‌بێت به ئامرازی سیاسیی عێراقیی نه‌ک ی چاره‌سه‌ر بکرێن. ئه‌مه‌یه هۆی ئه‌وه‌ی که کورد هه‌ر له راپه‌ڕینه‌وه نه‌ی توانیووه جێگا ده‌ستی له‌م کێشه‌یه‌دا دیار بێت.

٢. ده‌سته‌ڵاتی کورد و میدیاکانی که ژماره‌یه‌کیان بۆ رهتوش ئه‌رکی ره‌خنه‌گرتن له ده‌سته‌ڵات ده‌بینن، به شێوه‌یه‌ک پرۆسه‌ی ده‌نگدانی مادده‌ی ١٤٠ په‌خش ده‌که‌ن که بۆ ئه‌وه‌یه ساخی بکه‌نه‌وه که‌رکوک کوردستانه. بەڵام ده‌نگدان ئامرازێکی هه‌ڵه‌یه بۆ ساخکردنه‌وه‌ی بەشێک له نیشتیمان. ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی شێروخه‌ت له سه‌ر خاکی نیشتیمان ناکات. نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م باره‌یه‌وه ده‌نوسێت: “هیچ گه‌لێک بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ک له نیشتیمانه‌که‌ی راپرسی قبوڵ ناکا .” به‌ڵام ئایا کورد نه‌ته‌وه‌یه و کێشەکە نیشتیمانه؟

کاک نه‌وشیروان وه‌کو له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژی (٠٧/٠٦/٢٠٠٩)ی که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا وتی خۆی یه‌کێک بووه له به‌شدارانی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق. مام جه‌لال له یادی یه‌کێتی نیشتیمانیدا رۆژی ٠١/٠٦/٢٠٠٩ وای راگه‌یاند که کورد له حوکمی عێراقدا به‌شداره با کێشه‌که بچوک نه‌کرێته‌وه به‌وه‌ی بهێنرێته سه‌ر قه‌ره‌ته‌په (لە قرەتەپە هێرش کرابووە سەر کورد). گه‌لی کوردیش له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه به گه‌رمییه‌وه ده‌نگیان دا بۆ ده‌ستور. واتە ده‌سته‌ڵاتی کورد و گه‌له‌که‌ی هه‌ردووک وه‌کو نه‌ته‌وه نه جوڵاونه‌ته‌وه.

له راستییدا بنه‌مایه‌ک که هه‌بێت بۆ راپرسیی له مادده‌ی (١٤٠)دا ئه‌وه‌یه که ئایا دانیشتووانی که‌رکوک به گوێره‌ی ده‌ستور ده‌یانه‌وێت حکومه‌تێکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ شاره‌ی تر سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆک دروست بکه‌ن یان نا؟ کێشه‌که له بنه‌ڕه‌تدا ئیدارییه نه‌ک نه‌ته‌وه‌یی. ئایا جه‌ماوه‌ری که‌رکوک و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم چ سودێک و گۆڕانێک له دروستکردنی ئه‌م هه‌رێمه تازه‌یه ده‌بینن کە ئەگەر پێکی بهێنن؟

ده‌سته‌ڵاتی کورد که له ئیداره‌دا نشوستی هێناوه، هه‌ستی کوردبوونی به ده‌سته‌وه ماوه بە کاری بهێنێت. وا پیشان دراوە به حساب حکومه‌تی هه‌رێم له سه‌ر بناغه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دروست کراوه و له رێگای ده‌نگدانیشه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی تری ش ده‌گێڕنه‌وه بۆ ژێر ئیداره‌ی کورد خۆی. بەڵام ساخکردنه‌وه‌ی “ناوچه دابڕاوه‌کان” به مادده‌ی ١٤٠ وه‌کو گێڕانه‌وه‌ی ئاو وایه به بێژنگ. چونکە “ناوچە دابڕاوەکان” یاخود “ناوچە جێناکۆکەکان” کە پارتەکان ناویان ناون، لە راستییدا ناوچەی وازلێهێنراو و فرۆشراون. کێشه‌ی کورد له قاڵبی مادده‌کانی (٥٨ و ١٤٠)دا و هه‌روه‌ها له قاڵبی ریفراندۆمەکەی ساڵی (٢٠٠٥)دا دەستیاوی سیاسیی بوون بۆ دروستکردنەوەی عێراقی شەقبردوو.

سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکیی که دانی نه ناوه به کورددا وه‌کو نه‌ته‌وه، که‌رکوکیش ناخاته ژێر رکێفی ده‌سته‌ڵاتێکه‌وه که خۆی دروستی کردبێت بۆ مه‌به‌ستی خۆی. نه‌وت ناکه‌وێته ده‌ست گه‌لێک که ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی یه‌که‌م، سیاسه‌تێکی خۆی نه‌بێت و جێگای متمانە نەبێت. دووه‌م، له ئاستێک‌دا نه‌بێت که بتوانرێت رێککه‌وتنی له‌گه‌ڵدا مۆر بکرێت. ده‌سته‌ڵاتی کوردیی له مێژووی خۆیدا ئه‌م دو خەسڵەتەی نه سه‌لماندووه.

پێنجەم. عێراقیبوونی کورد

ئه‌و هێڵانه‌ی بۆ سیاسه‌تی عێراق کێشراون کورد ده‌به‌نه به‌رده‌می ئه‌و تاکه ده‌رفه‌ته‌ی عێراق به کێشه‌ی خۆی بزانێت نه‌ک کوردستان. کورد ئه‌و مافانه وه‌ر ده‌گرێت که مافی هه‌موو گه‌لی عێراقه به گشتیی و چاره‌سه‌ری گرفته‌کانیشی ده‌بێت له رێگای سیاسه‌تی عێراقییه‌وه بێت نه‌ک ی. مام جه‌لال که له به‌غداد بو بە سه‌رۆک کۆماری عێراق له به‌ر ئه‌وه نە بوو که کورد لەگەڵ عەرەب هاوبەشن لەم نیشتیمانی عێراقەدا وەکو عەبدولکەریم قاسم ساڵی ١٩٥٨ وتی. به‌ڵکو بۆ ئه‌وه بوو کە بە دەستیاوێکی کوردیی کورد بخرێته سه‌ر سکه‌ی سیاسه‌تی عێراقیی. لای روناکبیران نه‌بێت که له تاریکیی بیردان، که‌سانی ئاسایی کێشه‌که روونه لایان. کاتێک مام جه‌لال بو به سه‌رۆک کۆمار، باجی ئایشێ، که ژنێکی نه‌خوێنده‌وار بوو، وتی: “ئه‌گه‌ر بۆ کورد بووایه مام جه‌لال ده‌چوو له که‌رکوک دا ده‌نیشت نه‌ک بچێت له به‌غداد ببێت به سه‌رکۆمار.”

ئه‌و هێڵه گشتییانه‌ی که بۆ سیاسه‌تی عێراق دیاری کراون، سه‌رجه‌م رو له‌وه ده‌که‌ن که نه‌ته‌وه‌ی عێراق له گه‌لانی عێراق دروست بکه‌ن. دروستکردنی “گه‌نده‌ڵستان” له کوردستاندا، هەروەها هه‌ڵوێستی ده‌سته‌ڵاتی کوردیی له تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه نه‌بوونی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن، ئەمانە رای ده‌گه‌یه‌نن که ده‌سته‌ڵاتی کوردیی مافێکی بۆ کورد دابین نه کردووه که له ژێر حوکمی عێراقدا له کیسی بچێت. له لایه‌کی تره‌وه، دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه ئه‌و ئیشاره‌ته ده‌دات که سیاسه‌تی عێراقیی ئه‌و بۆشاییه پڕ ده‌کاته‌وه که ده‌سته‌ڵاتی کوردیی له‌م کێشه‌یه‌دا دروستی کردووه. به زمانی بازاڕ، شانبه‌شانی بێساحێبیی کورد، حکومه‌تی عێراق له کێشه‌ی تاوانکارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا خۆیان وه‌کو ساحێبی کوردیش پیشان دا. له مانگی پێنجی (٢٠٠٩)دا ژماره‌یه‌ک له هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌ردانی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق “مالیکیی”یان کرد. ئه‌گه‌ر سزای عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدیش له هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بکرایە، ئه‌وا سیمبۆلێکی مێژووییشیان تیادا دهچەقاند کە دەستەڵاتی بەغداد لە سەر کوردەکەش هەڵ دەداتێ. ئەمە لە کاتێکدا کە دەستەڵاتی پارتەکان خۆیان تاوانکار و داڵدەداری تاوانکاران بوون. لە راستییدا کوردبوون ئەوە نیە بە زمانێکی تر قسە نەکەیت.

پوخته‌ی باس

عێراق له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی خاک‌دا له سه‌ر بناغه‌ی فیدراڵیی شاره‌کانی دا ڕێژراوهتهوه. شاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵ ده‌بژێرن و مافی دروستکردنی حکومه‌تی هه‌رێمیان به ته‌نها و له‌گه‌ڵ شاری تردا هه‌یه. کوردیش وه‌کو هه‌موو عێراقییه‌ک و شاره‌کانیشی وه‌کو هه‌موو شارێکی عێراق حسابی بۆ کراوه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌به‌ستی سیاسیی دروستی کردووه. نه به رێگای ده‌ستورییدا هاتووه نه گه‌ره‌نتییه‌کی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه. به‌ڵام به تایبه‌تیی به مادده‌ی (١١٣) له ده‌ستوردا دانی پیادا نراوه. ده‌ستور به گشتیی له‌گه‌ڵ ئه‌م مادده تایبه‌ته‌دا نایه‌ته‌وه. بۆیه گۆڕینی ده‌ستور، که هه‌ندێک جار باس ده‌کرێت، رێی تێ ده‌چێت ئه‌م مادده‌یه بگرێته‌وه که هۆکاری سیاسیی کاتیی سه‌پاندوویه‌تی. ئه‌م حکومه‌ته لە کورد وه‌کو به‌ره‌یه‌کی نه‌ژادیی هاوههبوونی به‌ره‌ی شیعه و به‌ره‌ی سوننه‌یه. دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له سه‌ر ئه‌و بناغه ده‌ستورییه‌ی که بڕیاری له سه‌ر دراوه، جێگای ئەو سیاسەتە پارسەنگییە دەگرێتەوە کە لە نێوان شیعە، سوننە و کورددا پیادە کراوە. له سه‌رده‌می جه‌نگی ی یه‌که‌میشدا ئینگلیزه‌کان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان له ناو گه‌لانی ژێرده‌ستی عوسمانییدا ده‌بوژانده‌وه و رێکیان ده‌خستن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانیی بووه‌ستنه‌وه، که شه‌ڕیش کۆتایی هات به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ناوچه‌که‌یان دابه‌ش کرد، له‌وانه کورد به دیلێتیی مایه‌وه.

ده‌سته‌ڵاتی کورد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد و ئه‌مه‌ریکادا وه‌کو نه‌ته‌وه، که نیشتیمانی دیاری کرابێت، رێک نه که‌وتووه تا بوونی که‌رکوک، ناوچه‌ی وازلێهێنراو و گه‌ڕانه‌وه‌یان واتایه‌ک ببه‌خشن. مادده‌ی ٥٨ و دواتر مادده‌ی ١٤٠ ئامرازی تاکتیک بوون له سیاسه‌تی پارسهنگییدا له عێراق. ئه‌م ماددانه که له راستییدا گوزارشتبوون له نکۆڵیکرنی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه، ده‌سته‌ڵاتی کورد و روناکبیرە پیسخۆرەکانی وه‌کو چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نیشتیمانیی به جه‌ماوه‌ریان ناساندوون.

له سه‌رده‌می جه‌نگی ی یه‌که‌میشدا که ئینگلیز کاری به کورد نه‌ما کێشه‌ی کوردی به‌ره‌وڕووی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی، کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان و ئنجا ده‌سته‌ڵاتی عێراق کرده‌وه.

کورد که قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دیاری نه‌کردبێت و ده‌نگی دابێت بۆ عێراقیبوونی خۆی، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه کێشه‌ی ئیدارییه. ئایا کورد چۆن سود له‌و مافانه وه‌ر ده‌گرێت که ده‌ستوری عێراق بۆ هاووڵاتانی عێراقی به گشتیی بڕیار داوه؟

لە نەخشەی سیاسیی عێراقدا حکومەتی هەرێم وا دروست کراوە کە هاووڵاتانی ناوچەی هەرێم لە هەڵوەشانەوەی هەرێمدا هیچیان لە کیس نەچیت، بەڵکو بە پێچەوانەوە، ناهەموارییان لە کۆڵ ببێتەوە و سود لە باشەکانی سیاسەتی عێراقیی وەر بگرن.

بابەتى تر