وەزارەتی بازرگانی لەبارەی دابەشکردنی پارە لە بری بەشەخۆراک روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بازرگانی لەبارەی دابەشکردنی پارە لە بری بەشەخۆراک روونکردنەوە دەدات

جار بینراوە: (2)

-

وەزارەتی
بازرگانیی عێراق بە فەرمی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە گۆڕینی
بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ 100 هەزار دیناری کاش دەکەن، هاوکات دڵنیایی لە
بەردەوامیی دابینکردنی سەبەتەی خۆراک دەدات
.


وەزارەتی
بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بە تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و
ڕایگەیاند، “ئەو هەواڵانەی باس لە پێشنیازێکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گۆڕینی
بەشەخۆراک بە بڕی 100 هەزار دینار بۆ هەر تاکێک دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ
بڕیار یان ڕێنمایییەکی فەرمیی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە؛ ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بە
هیچ جۆرێک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەت و وەزارەتی بازرگانی ناکات
.”

ئاماژە
بەوەشکراوە، پرۆگرامی دابەشکردنی بەشەخۆراک و دابینکردنی پێداویستییە یەکان
بەپێی پلانی دیاریکراو بەردەوام دەبێت لە پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراک؛
دابەشکردنی بەشەخۆراک و دابینکردنی ماددە یەکان بۆ هاووڵاتیان بەپێی پلانە
پەسەندکراوەکان بەردەوام دەبێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندبوونی حکومەت بە
پاراستنی ئاسایشی خۆراک
.

لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین تەنیا
پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و هەواڵی پشتڕاستنەکراوە بڵاو نەکەنەوە کە ببێتە
هۆی دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان
.

لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە گوایە پێشنیازێک لە ئەنجوومەنی
وەزیرانەوەهەیە تاوەکو بەشەخۆراکی مانگانەی فۆرم هەڵبوەشێنرێتەوە و لەبری
ماددە خۆراکییەکان، مانگانە 100 هەزار دیناری نەختینە بۆ هەر هاووڵاتیەک خەرج
بکرێت
.

بابەتى تر


👤
Live: 56 Today: 1,228 📊 Click Here