ئەرکی هەرێم و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات؛ لە نێوان سۆزی نەتەوەیی و یاسا و دۆخی سیاسیدا
دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان، وەک پرسێکی نەتەوەیی و ڕەوا، درێژکراوەی دۆزە گەورەکەی کوردە وەک
نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت و دابەشکراو و داگیرکراو، پرسێکی مێژوویی، سیاسی و یاسایی
ئاڵۆزە.
چارەسەرکردنی ئەم پرسە تەنیا بە هەستی نەتەوەیی یان بە هێز و خەباتی
چەکداری ناکرێت. لە سەدەی ڕابردوودا، کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی
بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی تێکۆشاوە و بەرخودانی
کردووە، بەڵام حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئێران تا ئێستا نەیانتوانیوە
چارەسەرێکی سیاسی، یاسایی و دامەزراوەیی بۆ پرسی کورد پێشکەش بکەن.
لە مێژووی نوێی
ناوچەکەدا، دابەشکردنی کوردستان لە نێوان چوار دەوڵەت و سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن لە
ناسنامە و مافەکانی کورد، بووەتە یەکێک لە هۆکارە یەکانی بەردەوامیی پرسی
کورد و نائارامیی ناوچەکە. لە هەمان کاتدا، دەوڵەتانی ناوچەکە لە کاتە
جیاوازەکاندا سوودیان لە دۆخ و جووڵانەوەکانی کورد وەرگرتووە و پرسی کوردیان وەک
بەشێک لە هاوکێشەی هێزی ناوچەیی بەکار هێناوە. ئەمەش وای کردووە سەرەڕای ڕەوایەتیی
دۆزەکە، پرسی کورد ببێتە پرسێکی هەستیار و بەشێک لە هاوکێشەی سیاسی و
ستراتیژییەکانی ناوچەکە. هەرچەندە دۆزی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان خاڵی
هاوبەشی هەیە، بەڵام بارودۆخی یاسایی، سیاسی، جوگرافی و جیۆپۆلەتیکی هەر بەشێک
جیاوازە، بۆیە نابێت بۆ هەموو بەشەکان یەک شێوازی خەبات و یەک سیاسەت دابنرێت.
لە
باشووری کوردستان، بەتایبەتی دوای ساڵی ٢٠٠٣ و پەسەندکردنی فیدراڵیزم لە دەستووری
ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقدا، کورد لە باشوور کۆمەڵێک مافی سیاسی و دەستووری مسۆگەر کرد. لە
باکووری ش ئەزموونی گفتوگۆ و هەوڵە ەکان بۆ چارەسەری سیاسی
نیشانیان داوە کە پرسی کورد تەنیا بە ڕێگەی سەربازی چارەسەر نابێت، بەڵکو داننان بە
بوون و مافی کورد و ڕێگای دانوستاندن ڕێگا ڕاستەکەیە. لە ڕۆژاواش ئەزموونی
خۆبەڕێوەبردن و بەشداری لە شەڕی دژی داعش سەرنجی ڕاکێشا، بەڵام هەمان
ئەزموون نیشانی داوە کە سەرکەوتنی سەربازی بە تەنیا ناتوانێت ئاشتی و چارەسەری
سیاسیی درێژخایەن مسۆگەر بکات.
بابەتی ئەم ە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. مێژووی
تێکۆشان و بەرخودانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مێژووی چاڵدێرانەوە تا
سەردەمی نوێ، پڕە لە هەوڵ بۆ ماف، ئازادی و خۆبەڕێوەبەری؛ لە سەردەمی
میرنشینەکانەوە بۆ تێکۆشانی سمکۆی شکاک و کۆماری کوردستانەوە تا ڕاپەڕینی ساڵانی
١٩٧٨ و ١٩٧٩ و خەباتی بەردەوامی حیزبە سیاسییەکان. بەڵام پرسی ی ئەمڕۆ تەنیا
ئەوە نییە کە خەبات بەردەوام بێت، پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە: خەبات بە چ شێوازێک
و چۆن بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی بە کەمترین زیان مافەکان بەدەست بهێنرێن و
ئامرازەکانی خەبات لەگەڵ بارودۆخ و تواناکانی سەردەم بگونجێندرێن؟ لێرەدا
ی نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان گرنگییەکی تایبەتی هەیە.
مێژوو نیشانی داوە کە ئێران و عێراق لە کاتە جیاوازەکاندا کوردی بەشەکانی تری
ان بۆ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆیان بەکار هێناوە. دوای ساڵی ٢٠٠٣یش
هاوکێشەی هێزی ناوچەکە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتیی بەخۆوە بینیوە و ی نێوان
ئێران و عێراق بووەتە بەشێکی گرنگ لە هاوکێشەی نوێی ناوچەکە.
لەو بارودۆخەدا
پرسیارێکی جەوهەری دێتە پێشەوە کە پێویستە هەر کوردێکی دڵسۆز بە هۆشیاریی سیاسی و
ئاکاری نەتەوەییەوە وەڵامی بداتەوە؛ ئایا هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دەستووری
عێراقدا، تا چەند دەتوانێت لە ماف و ئاسایشی هاونەتەوەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پشتگیری بکات، بەبێ ئەوەی دەستوور و یاساکانی عێراق یان بەرژەوەندییەکانی هەرێم
بخاتە مەترسییەوە و لە هەمان کاتدا خۆی بەدوور بگرێت لە تێوەگلان لە کاروباری
ناوخۆی ئێران؟ پرسیارێکی تری گرنگیش ئەوەیە؛ ئایا پرسی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان لە باشووری کوردستان بە کۆی پرسی کوردە لە ڕۆژهەڵات دادەنرێت؟
وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە بە سۆز و هەستی نەتەوەیی بە تەنیا کارێکی نەگونجاوە؛
هەروەها نابێت تەنیا بە بیرکردنەوەیەکی یاسایی، بەبێ گوێدان بە مافە نەتەوەییەکان،
مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. پێویستی بە خوێندنەوەیەکی سیاسی، یاسایی و مێژوویی هەیە.
هەرێمی کوردستان دەبێت لە نێوان سۆزی هاونەتەوەیی و پابەندبوون بە یاسا، هاوسەنگییەکی
ژیرانە بدۆزێتەوە. لە هەمان کاتدا، حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەبێت بزانن کە بوونیان لە
هەرێمی کوردستان بە مانای دروستبوونی مافی سیاسیی بێسنوور نییە. ی ئەوان
لەگەڵ هەرێم دەبێت لەسەر بنەمای یاسا، ڕێزگرتن لە دەستووری عێراق، یاساکانی هەرێم،
بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێم و دۆخی سیاسیی ناوچەکە بێت. ئەوان دەبێت خاکی هەرێم
نەکەنە مەیدانی شەڕی چەکداری لەگەڵ ئێران، ستراتیژیی خەباتیان لەگەڵ گۆڕانی
بارودۆخی ناوچەکە بگونجێنن و داواکارییەکانیان لە سنووری توانای سیاسی و یاسایی
هەرێمدا بگونجێنن. ئەمەش پرسیارێکی تری گرنگمان بۆ دروست دەکات؛ ئایا خەباتی
چەکداری هێشتا کاریگەرترین ئامرازە، یان پێویستە شێوازی خەبات بگۆڕدرێت؟
وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی ستراتیژی هەیە.
دەبێت بزانین
ئایا بەردەوامبوون بە هەمان شێوازی خەبات دەتوانێت مافە سیاسی و نەتەوەییەکان بەدەست
بهێنێت، یان بە پێچەوانەوە فشار لەسەر خەڵکی مەدەنی زیاد دەکات و دەرفەت بۆ
بەکارهێنانی پرسی کورد لەلایەن دەوڵەتانی ناوچەکەوە دروست دەکات. ئەزموونی ناوچەکە
نیشانی داوە کە خەباتی چەکداری تاکە بژاردە نییە و هێزی چەکداریش بە تەنیا
ناتوانێت چارەسەر بێت.
هەروەها سۆز و هاوسۆزیی نەتەوەیی، ئەگەر لە چوارچێوەیەکی
یاسایی، ستراتیژییەکی ڕوون و هەڵسەنگاندنی ڕاستەقینەی بارودۆخەکەدا نەخرێتە کار،
دەتوانێت لەبری چارەسەرکردن، کێشە و ئاڵۆزیی زیاتر دروست بکات. ئەزموونی ڕێکخراوە
چەکدارەکانی فەلەستین لە ئوردن، لوبنان و سووریاش نیشانی داوە کە تێکەڵبوونی هێزی
چەکدار لە ناوخۆی دەوڵەتێکی تر دەتوانێت دەرئەنجامی قورس بۆ خەڵکی مەدەنی و خودی
دۆزەکە دروست بکات.
لەبەر ئەمە، پێویستە کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان بە دیدێکی
هاوبەش و هەماهەنگیی زیاتر بیر بکاتەوە، بەڵام ئەمە بە مانای سیاسەتی یەکسان نییە.
هاوبەشیی نەتەوەیی نابێت ببێتە هۆی پشتگوێخستنی جیاوازییە یاسایی، سیاسی و
جوگرافییەکانی هەر بەشێک. پێویستە لە گەمەی بەکارهێنانی کورد وەک کارتێکی سیاسی
دەربچین و پرسی کورد لە (کارت)ەوە بگۆڕین بۆ (پڕۆژەی سیاسی)، پڕۆژەیەک کە ماف،
یاسا، ئاشتی، دیموکراسی و بەرژەوەندیی خەڵک بکاتە بنەمای بڕیار و کردار. ئەمەش
پێویستی بە گۆڕینی ئامرازەکان و شێوازی خەبات هەیە.
هێزی نەرم، خەباتی جەماوەری،
ڕاگەیاندن، تەکنۆلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گفتوگۆ و دیپلۆماسی دەتوانن ببنە
بەشێک لە ستراتیژییەکی نوێ. لە هەمان کاتدا نابێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکرێنە
ئامرازێک بۆ ڕق و ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات، بە پێچەوانەوە
پێویستە بۆ نزیککردنەوە، هۆشیاری، گفتوگۆ و دروستکردنی تێگەیشتنی هاوبەش بەکار
بهێنرێن. لە چوارچێوەی ئەم تێڕوانینەدا، ئەرکی هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی
ڕۆژهەڵات دەبێت بە ڕوونی جیا بکرێتەوە.
هەرێمی کوردستان دەبێت جیاوازی بکات لە
نێوان پشتگیریی سیاسی، مرۆیی و مافی کوردانی ڕۆژهەڵات و تێوەگلان لە کاروباری
ناوخۆیی، سیاسی و سەربازیی ئێران. پاراستنی خاکی هەرێم و ئاسایشی هاووڵاتییانی
دەبێت سنووری نەگۆڕی سیاسەتی هەرێم بێت. حکومەتی هەرێم، بە هاوکاریی پەرلەمان و
دامەزراوە دارەکان، پێویستە چوارچێوەیەکی یاسایی و ڕوون بۆ مامەڵەکردن
لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دابنێت و چالاکیی سیاسی، مەدەنی و مرۆیی لە چالاکیی
چەکداری جیا بکاتەوە. سەبارەت بە لەگەڵ بەغدا، دەبێت هەرێم لە چوارچێوەی
دەستووری عێراق و گفتوگۆی دامەزراوەیی کار بکات، بەتایبەتی لە بابەتەکانی
ی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانی. لەگەڵ تارانیش، دەبێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و
ی دامەزراوەییەوە، ڕاستی نەگۆڕی چارەسەری پرسی کورد لە ڕێگەی دانوستاندن
دووپات بکاتەوە و ببێتە پردی لە نێوان کورد.
کورد لە باشوور ئەرکیەتی
پاراستنی ئاسایشی هەرێم و مافە بنەڕەتییەکانی بکاتە بنەمای هەڵوێستی. لە هەمان
کاتدا، هەرێم پێویستە لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و کۆڕە گشتییەکانەوە سنووری توانای خۆی و
هۆکاری بڕیارەکانی بە ڕاستگۆیی ڕوون بکاتەوە بۆ ڕای گشتیی کوردستان، تا هەموو
کوردێک بزانێت کام جۆری پشتگیرییە دەکرێت، پشتگیری لە کێ دەکرێت، کام داواکاری لە
توانای هەرێمدایە و کامیان پێویستی بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا یان لایەنەکانی تر
هەیە.
لە بەرامبەر ئەوەشدا، حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە ی خۆیان
لەگەڵ هەرێم لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی، یاسا، گفتوگۆ و بەرژەوەندیی هاوبەش، واقیعی
سیاسی داسەپاو لە توانادا دابنێن؛ لە هەڵوێست و داواکارییەکانیاندا سنووری توانای
هەرێم لەبەرچاو بگرن و نەهێڵن خاکی هەرێم ببێتە مەیدانی کێشە و شەڕی دەوڵەتێکی تر.
لە کۆتاییدا، هاونەتەوەیی بەرپرسیارێتییە، بەڵام بەرپرسیارێتی بەبێ هەڵسەنگاندنی
یاسا و ڕاستییەکان، واقیعی سیاسی و توانا و هێزی بەردەست، دەتوانێت ببێتە هۆی زیان
بۆ هەمووان. هەرێمی کوردستان نابێت بەهۆی هاونەتەوەییەوە سنووری یاسایی و
بەرژەوەندیی خۆی پشتگوێ بخات؛ هەروەها نابێت بە پاساوی پابەندبوون بە یاسا و
سنوورە سیاسییەکان، خۆی لە پرسی ماف و چارەنووسی کوردانی ڕۆژهەڵات بە تەواوی دوور
بخاتەوە.
ئەو هاوسەنگییەی لە نێوان سۆزی نەتەوەیی، یاسا و دۆخی سیاسی دروست
دەکرێت، دەتوانێت بنەمای سیاسەتێکی پێگەدار بێت؛ سیاسەتێک کە کورد لە کارتێک لە
گەمەی دەوڵەتانەوە بگۆڕێت بۆ خاوەنی پڕۆژەیەکی سیاسی، بۆ ماف، ئاشتی و چارەسەری
ڕەوا. دەبێت بە وردی سەرنج بدەینە ئاکام و لێکەوتە و دەرکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا و
ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، دەرکەوتنی سیاسەتی نوێی ترامپیزم، کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق،
ئەم دۆخە نوێیە، دۆخێکە پێویستە کورد بە ئاگایی مامەڵەی لەگەڵ بکات.
29/10/2026
ەکانی تری نوسەر
-

ئەرکی هەرێم و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات؛ لە نێوان سۆزی نەتەوەیی و یاسا و دۆخی سیاسیدا -

کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لە خاڵی لاوازییەوە بۆ خاڵی بەهێزی ئێران
-

ڕۆژئاوای کوردستان لە نێوان ئامانج و ئامرازدا؛ کەی ئامراز دەبێتە مەترسی لەسەر ئامانج؟
-

لە یادی جینۆساید کردنی شەنگالیەکان؛ با کردار جێگای بەیاننامەکان بگرێتەوە
-

٢٢ی تەممووز؛ بیرەوەریی پەیامێک بۆ ئێستاش -

چیرۆکێک بۆ هەموو نەتەوەکان
-

هاواری من؛ بەڵگەنامەیەکە لەسەر سەدەیەک لە نادادی
-

کێ مافی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی هەرێمی هەیە؟ خوێندنەوەیەکی یاسایی و دەستووری
-

شێرزاد حەسەن؛ لە گڵکەندەوە بۆ جەنگاوەریڕۆشنایی
تێڕامانێک لە کتێبی؛ لەسەر بنجی خۆم نەڕوامەوە
-

ژینگە لەنێوان یاسا و جێبەجێکردنی یاسادا
-

عەجاج و نەقیب کەنعان
-

لەیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ١٩/ ٥ / ١٩٩٢
-

چیرۆکی فەزیلەی کوردان، چیرۆکی جینۆسایدی گەلێک
-

ئاگر بڕ؛ پێش ئەوەی ئاگر، جوانییەکان بسووتێنێت
-

گفتوگۆ و ڕێککەوتن یان دۆڕان؛ هەرێمی کوردستان لە بەردەم هەڵبژاردەی چارەنووسسازدا
















Post Comment