تۆم باراک: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر هێرشە بۆسەر هەموو گەلی عێراق

تۆم باراک: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر هێرشە بۆسەر هەموو گەلی عێراق

جار بینراوە: (62)

- نێچیر کەمال

تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا رایگه‌یاند، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ده‌كه‌ن و پشتیوانیی له حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و دادگاییكردنیان.

تۆم باراك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی “ئێکس” باسی لهوهكردوه، “ئێمە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرکۆنە دەکەین کە هێرش بو بۆ سەر گەلی عێراق، پشتگیری لە عه‌لی زه‌یدی سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە دۆزینەوەی بەرپرسان و دادگاییكردنیان”.
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆنێردراوه، رایگه‌یاند، “کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو رووبه‌ڕووی هێرشی درۆنی بووەته‌وه، کە بووه‌تە هۆی دروستبونی ئاگرێک، ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە و هیچ بریندارێک نیه، بەرهەمهێنان تا ئەوکاتەی زیانەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، هەڵپەسێردراوە”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، کۆمپانیاکە لە هه‌ماهه‌نگی نزیکدایە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، کە پشتگیرییەکی بەهێزیان نیشان داوە.
لایخۆیه‌وه شانەی راگەیاندنی ئەمنیی كه سەر بە نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی یه‌كشه‌ممه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر و هێرشه‌كه‌ی به “دەستدرێژییەکی تاوانکارانە” ناوبردوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فهرمانیكردوه دەستبەجێ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە دارەکانی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی هێرشەکە و چۆنیەتیی روداوەکە دەستپێبکات.


👤
Live: 38 Today: 1,502 📊 Click Here