لەپێناو گەیاندنی دەنگی خەڵکدا دادگا سزای پەیامنێری وێستگەنیوز رزگار کامیل-ی دا

-
بە بیانووی هاندانی هاوڵاتییان، دادگا لەسەر سکاڵای هێزە ئەمنییەکانی قەزای بەردەڕەش بڕیاری سزای مادی بۆ رزگار کامیل، پەیامنێریلە شاری دهۆک دەرکرد،یش رایدەگەیەنێت، ئەم هەوڵانەی دەسەڵات ناتوانێت رۆژنامەنوسەکانمان لە ئەرکە پیرۆزەکەیان سارد بکاتەوە.
ئەم بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2026، لە کاتێکدا دەرچووە کە زیاتر لە ساڵێک بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕدەبێت، دوای ئەوەی ڕزگار کامیل لە سەروبەندی دروستبوونی شەڕ و گرژی لە نێوان عەشیرەتی هەرکی و هێزە ئەمنییەکانی ئەو سنوورەدا ڕووبەڕووی تووندوتیژی و پێشێلکاری بووەوە.
لە کاتی ڕووماڵکردنی ئەو رووداوەدا، پەیامنێریهەرچەندە کارە پیشەیییەکەی خۆی جێبەجێ دەکرد، بەڵام لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ڕفێندرا و ئەشکەنجەدرا و لە زیندانی تاکە کەسی زیندانیکرا.
دواتر لەسەر سکاڵای دوو کەس لە هێزە ئەمنییەکانی سنووری هەولێر، رزگار کامیل، پەیامنێریلە دەڤەری بادینان بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش و ئەمنییەتی وڵات ئەمڕۆ بانگکرایە بەردەم دادگا.
دوای ئەوەی دادوەر دەستی بە دادگایی کردن کرد و تۆمەتەکەی ئاراستەی رزگار کامیل کرد، ئەویش راستەوخۆ رەتیکردەوە کە کارێکی لەوشێوەیەی کردبێت، لەبەردەم دادوەردا رایگەیاند،”بە هیچ جۆرێک لە رێسا و یاساکانی کاری رۆژنامەوانی لامنەداوە، لەو رۆژەدا بەوپەری پیشەی و بێلایەنی و بابەتیانە ڕووماڵێکی کورتی رووداوەکەم کردووە.
هەروەها پەیامنێریبێتاوانی خۆی لەو تۆمەتەی کە بۆی هەڵبەسترابوو خستە بەردەم دادوەر و وتوویەتی، “ئێمە رۆژنامەنووسین ئەرکمان خزمەتکردنی خەڵکە ئەوکاتەش هەر ئەو کارەم کردووە”.
پاش ئەوەی رزگار کامیل خۆی پارێزەرەگەی سەرجەم بەڵگەکانیان خستەروو ، دادوەر ئەو تۆمەتەی ئاراستەی کردبوو وە ئەو مادەی پێی بانگکردبوو گۆرانکاری تێداکرد و بێتاوانی پەیامنێریی لەو تۆمەتەی ئاراستەی کرابوو خستەڕوو
ئەوەی جێگەی هەڵوێستە لەسەرکردنە، دادوەر بە مادەیەکی دیکە و تۆمەتێکی دیکە سزایی رزگار کامیلی دا ، بە تۆمەتی هاندان سزای مادیی بەسەردا سەپاندووە.
دامەزراوەی میدیایی، ئیدانەی ئەو بریارەی دادگای بەردەرەش دەکات کە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی باوەرپێکراو سزایی رۆژنامەنووسەکەی داوە، وەک چۆن هەر لە سەرەتایی دەستگیرکردنەکەیەوە داوای کرد یاسا سەروەر بێت و بە مادەی یاسای رۆژنامەنووسی مامەڵە لەگەڵ دۆسییەکەدا بکرێت.
ڕایدەگەیەنێت سزادانی پەیامنێرەکەی بە بیانوو و تۆمەتی ناڕەوا و دوور لە کاری رۆژنامەوانی، پێشێلکارییەکی زەقی مافەکانی رۆژنامەنوسانە، چونکە رووماڵی رووداوەکان سەرەتاییترین مافی میدیا و رۆژنامەنوسانن ، کە هەمیشەشپیشەییانە و یاساییانە مامەڵەی لەگەڵ زانیاری و ڕووداوەکاندا کردووە و هەر لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام دەبێت.
دامەزراوەکە رایدەگەیەنێت ئەم هەوڵانەی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ناتوانێتو رۆژنامەنوسەکانی لە ئەرکە پیرۆزەکەیان سارد بکاتەوە، بەڵکو زیاتر لە رابردوو کارەکانیان ئەنجامدەدەن، بۆ خزمەتی خەڵکی ش ئامادەی هەموو باجێکن .















Post Comment