شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە سەرتاپای هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە سەرتاپای هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

جار بینراوە: (20)

-


هەرێمی
کوردستان لە درەنگانی ئەمشەوەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی نوێی بارانبارین
و تەرزە و هەورەبروسکە، کە بە چەند قۆناغێک بەردەوام دەبێت و بەهۆیەوە پلەکانی
گەرما بە رادەی
3 تا 4 پلەی سیلیزی دادەبەزن
.

هەڤاڵ
سدیق گەڵۆزی کەشناس دەڵێت، کەشی ناسەقامگیر لە درەنگانی ئەمشەوەوە لە سنووری
ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆکەوە بە نمەباران و بارانی مامناوەند دەست پێ دەکات، لە
کاتەکانی خۆرهەڵاتن بۆ پێشنیوەڕۆی چوارشەممە،
28ــی تشرینی یەکەمی 2026، بارانبارینەکە دەگاتە پارێزگاکانی هەولێر،
سلێمانی، کەرکووک، هەڵەبجە و ئیدارەکانی
راپەڕین و سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەریان.

رۆژانی پێنجشەممە
و هەینی کاریگەریی شەپۆلەکە بەهۆی تێکەڵبوونی دوو نزمەپەستانی دەریای سوور و
دەریای ناوەڕاست بەهێزتر دەبێت، بە تایبەتی رۆژی هەینی، 31ـی تشرینی 
یەکەمی 2026، ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و بەلێزمە لە
سەرتاسەری هەرێم هەیە، بەتایبەت لە ناوچەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات
.

هاوکات رۆژی
هەینی خێرایی با ڕوو لە زیادبوون دەکات و لە نێوان 30 تا 
40 کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، و لەگەڵ
بەردەوامیی شەپۆلەکەدا پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن
. هەروەها قۆناغی دووەمی بارانبارین لە سەرەتای مانگی یانزەدا دەست پێ
دەکاتەوە و بڕی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان باشتر دەبێت
.

بابەتى تر


👤
Live: 62 Today: 1,361 📊 Click Here