مەسرور بارزانی و وەبەرهێنەرانی تورکیا پرسی پەرەپێدانی بازرگانی و “رێگەی گەشەپێدان” تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی و وەبەرهێنەرانی تورکیا پرسی پەرەپێدانی بازرگانی و “رێگەی گەشەپێدان” تاوتوێ دەکەن

جار بینراوە: (21)

-

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بازرگانی و وەبەرهێنەرانی تورکیا کرد کە لە ئەندامانی دەستەی یە ئابوورییەکانی دەرەوە ناسراو بە (دەییک – DEiK) پێکهاتبوون.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێم ئامادەی بوون، مەسرور بارزانی خواستی هەرێمی بۆ زیاتر برەودان بە یەکان لەگەڵ تورکیا بەتایبەت لە کەرتی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا دووپاتکردەوە، هەروەها ئامادەیی تەواوی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری بە ئامانجی بەهێزکردنی بزاڤی بازرگانیی نێوان هەردوولا.

لای خۆیانەوە ئەندامانی شاندە بازرگانییەکەی تورکیا ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو و کورتەیەکیان لەسەر چالاکیی کۆمپانیاکانیان پێشکەش کرد، هاوکات ئارەزووی خۆیان نیشاندا بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نوێ و فراوانکردنی وەبەرهێنانەکانیان لە کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گرنگیی پڕۆژەی ستراتیژیی “رێگەی گەشەپێدان” خرایە بەرباس، کە تایبەتە بە بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو، عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و لەوێشەوە بە کیشوەری ئەوروپا لە رێگەی تۆڕی هێڵی ئاسنینەوە.

بابەتى تر


👤
Live: 62 Today: 1,361 📊 Click Here