ئەپی پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەولێر کەوتەوە کار

ئەپی پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەولێر کەوتەوە کار

جار بینراوە: (23)

-


بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی
پسووڵەی خۆراکی هەولێر هاووڵاتییانی ئاگادارکردەوە، کارکردن بە بەرنامەی پسووڵەی خۆراکی
ئەلیکترۆنی دەستی پێکردووەتەوە و لەمەودوا دەتوانن مامەڵەکانیانی پێ راپەڕێنن
.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026،
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، بەرنامەی
پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان کارا کراوەتەوە
.

بەپێی راگەیەندراوەکە،
هاووڵاتییان دەتوانن لەمەودوا بە شێوەیەکی ئاسایی و لە رێگەی بەرنامە ئەلیکترۆنییەکەوە،
سەرجەم مامەڵەکانی پەیوەست بە پسووڵەی خۆراک و فۆڕمی بەشەخۆراک ئەنجامبدەن و رێکارە
پێویستەکان تەواو بکەن
.

بابەتى تر


👤
Live: 99 Today: 1,625 📊 Click Here