نرخی نەوت بەرزبوونەوەی نوێی تۆمارکرد و زێڕ دابەزی

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی نوێی تۆمارکرد و زێڕ دابەزی

جار بینراوە: (108)

-


ئەمڕۆ
هەینی،
30ـی تشرینی یەکەمی 2026، نرخی نەوت لە
بازاڕەکانی جیهاندا بەهۆی مەترسییەکانی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئێران
بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد، لە بەرامبەردا نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و
بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ڕووی لە دابەزین کرد
.

نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت یەک دۆلار و
25سەنت بەرز بووەوە و گەیشتە 116 دۆلار، کە بەمەش بەرزترین ئاستی نرخەکەی لە
مانگی نیسانی رابردووەوە تا ئێستا تۆمارکرد،
هاوکات نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش نزیکەی یەک دۆلار بەرز بووەوە و لە نزیک
105 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات
لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بازاڕی وزە، نرخی زێڕ لە بازاڕە یەکاندا بە
رێژەی %0.4 دابەزی
و نرخەکەی سەقامگیر بوو لەسەر چوار هەزار و شەش دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک
.

دابەزینی
نرخی زێڕ لە جیهاندا راستەوخۆ کاردانەوەی لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دروست
کرد، نرخی فرۆشتنی زێڕی عەیار
21 بۆ 957هەزار دینار و عەیار 18 بۆ 821هەزار دینار دابەزی.

بابەتى تر


👤
Live: 74 Today: 410 📊 Click Here