پێکنەهێنانی حکومەت و کارانەکردنەوەی پەرلەمان لە نێوان پارتی و یەکێتی دا!

پێکنەهێنانی حکومەت و کارانەکردنەوەی پەرلەمان لە نێوان پارتی و یەکێتی دا!

جار بینراوە: (1)

ڕێباز عەوڵا مستەفا – ڕۆژنامەنووس

هۆکارەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێ:

یەکێک لە هۆکارە سەخت و دژوارەکانی وە درەنگکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو جیاوازیە و بۆچوونە سەقەت و بەرژەوەندییە سیاسییە پارتی و یەکێتیە

ئەو جیاوازییانە لەسەر دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان وبەرێوەبردنی دامەزراوەکانە وە شێوازی کاردکردنی حکومەت وبڕیارە ستراتیژییەکان.

لەبازنەی فراوانی رێکەوتنی نێوان هێزە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەهمەیەتی زۆر هەیە بەلام ئەگەر هاتوو گفتوگۆکان زیاتر لەسەر دابەشکردنی پۆست و دەستەلات بوەستنەوە و گرنگیی کەمتر بە بەرنامەی هاوبەش و چارەسەری کێشەکانی هاولاتیان دەدەن وە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت زیاتر و ئاڵۆزتردەبێت وە کاتەکەشی درێژدەکێشت وە فەراغی یاسیای دروست دەبێت لە سیستەمەی دامەزراوەکان وەکو ئەوە دۆخیەی ئیستا دەگوزەرێت لە هەرێمی کوردستان.

کاریگەری لەسەر ژیانی هاولاتیان:

ناکۆکییە سیاسییەکان تەنها لە ناو دامەزراوە حکومییەکاندا نامێننەوە، بەڵکو کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەیە. کاتێک پێکهێنانی حکومەت درەنگ دەکەوێت یان دامەزراوەکان بە شێوەیەکی ئاسایی کار ناکەن، ئەگەری هەیە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان درەنگ بکەون و چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە، بێکاری، کارەبا، تەندروستی و خوێندن ئاڵۆزتر ببێت.

هاووڵاتیان چاوەڕێی ئەوەن کە هێزە سیاسییەکان بە جیاوازییەکانیاندا زاڵ بن و بەرژەوەندیی گشتی بخەنە پێش بەرژەوەندیی حزبی. چونکە ئەرکی ی حکومەت خزمەتکردنی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی باشترە، نەک تەنها ڕێککەوتن لەسەر پۆست و دەسەڵات.

لە کۆتاییدا، پێکنەهێنانی حکومەت و کارانەکردنەوەی پەرلەمان لە نێوان پارتی و یەکێتیدا تەنها کێشەیەکی حزبی نییە، بەڵکو بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە داهاتووی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستانە. چارەسەرکردنی ئەم دۆخە پێویستی بە ویستی سیاسی گفتوگۆ سازش و پابەندبوون بە بەرژەوەندیی گشتی هەیە.

سەرکەوتنی حکومەت و پەرلەمان بەوە پێوانە دەکرێت کە تا چەند بتوانن کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکەن 

خزمەتگوزاری باشتر دابین بکەن و متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکانی حکومڕانی بپارێزن. بەلام دەستەلاتی ئەم دووحیزبەی هەرێمی کوردستان پارتی و یەکێتی پێچەوانە کاردەکەن تەنها بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەلاوە گرنگە  بۆیە  پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکان بە تایبەت هەردووک حیزبی پارتی و یەکێتی بزانن کە بەرژەوەندیی گشتی دەبێت لە سەرووی بەرژەوەندیی تاکەحیزبی و کێبڕکێی دەسەلات بێت.

بابەتى تر


👤
Live: 62 Today: 2,043 📊 Click Here