کەلتووری دەستماچکردن، لە دیوەخانەوە بۆ معالی وەزیر
لە کۆمەڵگا نەریتییەکاندا، دەستماچکردن زۆرجار وەک نیشانەی ڕێزگرتن، ملکەچبوون یان داننان بە پایە و پلەی کەسی بەرامبەر سەیر دەکرێت. جاران لە دیوەخانی میر و سوڵتانەکاندا دەبوو ڕەعیەت دەستی پاشاکان ماچ بکات.
لە کاتێکدا کە ئەو دیاردەیە لە دیوەخانەکانیشدا کاڵ بووەتەوە، پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ئەم کەلتوورە لە دامەزراوە فەرمییەکاندا، بەتایبەت بۆ کەسێک کە متمانەی پۆستی وەزیری وەرگرتووە، ئاساییە؟
کەسێک کە بە دەنگی خەڵک متمانەی پێدراوە و پلەیەکی فەرمی بەدەستهێناوە، نوێنەری خەڵکە، نەک کۆیلەی خەڵک. بۆیە نابێت ئەو متمانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کەلتووری ملکەچبوون و کەسایەتیپەرستی.
لە کۆمەڵگای دیموکراتیدا، پێوەری ڕێزگرتن، پابەندبوون بە یاسا، بەرپرسیارێتی و پاراستنی مافی هاووڵاتییانە، نەک ماچکردنی دەستی بەرپرسان و پیشاندانی بچووکایەتی لەبەردەم دەسەڵاتدا.
وەک باسمانکرد، دەست ماچکردن بەشێکە لە کەلتووری دیوەخان و نەریتی کۆمەڵایەتی، بەڵام گواستنەوەی ئەو کەلتوورە بۆ دامەزراوە فەرمییەکان، لەگەڵ ڕۆحی هاووڵاتیبوون و یەکسانیی بەرامبەر یاسادا ناکۆک دەبێت.
لە دیموکراسیدا، بەرپرسان خزمەتکاری خەڵکن، نەک خاوەنی خەڵک؛ ڕێزیش بە کردار بەدەست دێت، نەک بە ماچکردنی دەست.
پێدەچێت معالی وەزیر بۆ سووککردنی پۆستەکەی و حکوومەتی عێراق بە ئەنقەست ئەو کارەی کردبێت، تا تۆڵەی ڕەفزکردنەوەی یەکەمی لە پەرلەمان بکاتەوە















Post Comment