حکومەتی عێراق بە فەرمی دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ 500 هەزار فەرمانبەر و 120 هەزار گرێبەستی نوێی راگەیاند

حکومەتی عێراق بە فەرمی دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ 500 هەزار فەرمانبەر و 120 هەزار گرێبەستی نوێی راگەیاند

جار بینراوە: (333)

-


حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند کە لە رەشنووسی یاسای بودجەی
ساڵی
2027دا زیاتر لە 500هەزار فەرمانبەری کاتی و رۆژانە لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەکرێن بە هەمیشەیی،
هاوکات
120 هەزار هەلی کاری نوێش بەشێوەی گرێبەست بۆ
گەنجان دابین دەکرێت
.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی
حکوومەتی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران، رێکارەکانی بە هەمیشەیی
کردنی بۆ زیاتر لە
500 هەزار فەرمانبەری کاتی و رۆژانە تەواو کراون
و پارەی پێویستیان لە بودجەی
2027دا بۆ تەرخان کراوە، وتیشی، ئەم هەنگاوە لەبەر زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان
و بۆ رەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجان
.

وتەبێژی حکوومەت
ئاشکرایشی کرد،
120 هەزار هەلی کاری نوێ بەشێوەی گرێبەست بڕیاری
لێدراوە، بە جۆرێک
50 هەزار هەلیان بۆ دەزگا ئەمنییەکان دەبێت و 70 هەزارەکەی دیکەش بەسەر وەزارەتەکان و پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت، جەختیشی کردەوە، داواکارییەکان لە رێگەی ماڵپەڕێکی
ئەلیکترۆنییەوە وەردەگیرێن تاوەکو شەفافیەت و دادپەروەری تێدا بێت
.

دەشڵێت، بودجەی
ساڵی
2027 دوای تاوتوێکردنی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی
بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ئەنجومەنی وەزیران، رەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ پەسەندکردنی،
دواتریش بە فەرمی دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ هەلی کارە نوێیەکان دەکرێتەوە
.


👤
Live: 80 Today: 492 📊 Click Here