گەندەڵی لەسەر دەستی یەکێتی و پارتی لە کوردستان!

گەندەڵی لەسەر دەستی یەکێتی و پارتی لە کوردستان!

جار بینراوە: (914)

هێمن باقی – چالاکوان

لە هەرێمی کوردستان لەژێر دەستی یەکێتی و پارتی هەرچی زوڵم و زۆرداریە ئەکرێت و هیچ کەس بۆی نیە دەستێوەردان بکات هەر لە پارەو نەوت و داهاتی هەرێم بگرە تا بچوکترین مافی هاوڵاتیان.گەندەڵی لەم ناوەندەدا تەنها کەسێک نییە بەڵکو سیستەمە،کاتێک دەسەڵات و سەروەت لە دەست کەسانی کەمدا کۆدەبێتەوە کاتێک هیچ دەزگایەکی چاودێری سەربەخۆ نییە ئەمە ئەنجامەکەیەتی،یەکێتی و پارتی وەک هێزێکی دەسەڵاتدار بەرپرسیارن لەو دۆخەی هەرێم لە ئێستادا پارەو داهاتی هەڕێم بۆ دەسەڵاتدارەکانە و هاوڵاتیان تەنها بینەرن ، هەروەها لایەنی دادگاش لە ئێستادا لەلای حکومەتن و هاوڵاتیان بێکەسن ،لە هەرێمی کوردستاندا لە کاتێکدا ملیاران دۆلار لە داهاتی نەوتەوە دێت خەڵک مووچەی مانگەکانیان دوادەکەوێت و بێکاریی بەرزە و خزمەتگوزارییەکان کەم دەگەنە خەڵک ،ئێمە داوای ڕووناکی دەکەین داوای دادپەروەری داوای ئەوە دەکەین پارەی نەوت ببێتە خزمەتگوزاری بۆ هەمووان نەک دەوڵەمەندبوونی کەسانی دیاریکراو.

بابەتى تر


👤
Live: 95 Today: 1,929 📊 Click Here