کێ خاوەنی ئابووریی کوردستانە

کێ خاوەنی ئابووریی کوردستانە

جار بینراوە: (9.2K)

سامى على بابكر

کاتێک تەماشای ژێرخانی ئابووری، سامانە سروشتییەکان، زەوییە ستراتیژییەکان، دەروازە سنورییەکان و کۆمپانیا گەورەکانی هەرێمی کوردستان دەکەیت، لەسەر کاغەز و لە دەقە یاساییەکاندا وا نیشان دەدرێت کە ئەم سەرمایە نیشتمانییانە موڵکی تەواوی هاووڵاتییان و خزمەتکاری گەشەپێدانی گشتین؛

بەڵام لە واقیعی کرداری و ڕۆژانەدا پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە: لە بنەڕەتدا کێ سوودمەندی ڕاستەقینەیە لەم گەشە ئابوورییە و کێ کۆنترۆڵی شادەماری بازاڕی کردووە؟ لەم هەرێمەدا، یەکی ئەوەندە تۆکمە و ئاڵۆز لە نێوان دەسەڵاتی سیاسی و دەستکەوتی ئابووریدا دروست کراوە کە سنوورەکانی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت بە تەواوی سڕدراونەتەوە و دەرپەڕاندنی دەرفەتە ئابوورییەکان بە بێ ڕەزامەندیی تۆڕە حیزبییەکان بووەتە مەحاڵ. ئەگەر بە وردیی بەراوردی دۆخی گەنجێکی بێلایەنی داھێنەر یان کاسبکارێکی سەربەخۆ بوبکەیت لەگەڵ کەسێک کە و پشتگیریی سیاسیی هەیە، ڕاستەوخۆ بەریەککەوتنی نادادپەروەرانەی دەسەڵات و سەرمایەت بۆ دەرکەوێت؛ بە جۆرێک کە سەرکەوتن لە بازاڕدا پێویستی بە لێهاتوویی، پلانی کار و بازرگانیی زیرەکانە نییە، بەڵکو پێویستی بە دەستگەیشتنە بە سەرکردە حیزبییەکان. لێرەدا، وەک تەنزێکی تاڵ دەبێت بڵێین:

“لە کوردستاندا، دیارە قورسترین و گرنگترین مەرج بۆ دەستپێکردنی بڕگە و پڕۆژەیەکی ئابووری، ئەزموونی بازرگانی یان بڕوانامە نییە، بەڵکو ناسینی ئەو دەرگایەیە کە دەبێت لە پێشدا لە دەروازەی حیزبدا لە دەرگاکەی بدەیت!” ئەم جۆرە لە حوکمرانی کە تێیدا سەرمایە لەژێر ڕکێفی سیاسییەکاندا قۆرخ دەکرێت، هۆکاری ی خنکاندنی ڕوحی داهێنان، کشتوکاڵ، پیشەسازی و کێبرکێی ئازادە لە کۆمەڵگەدا. کاتێک هاووڵاتی هەست بوبکات کە بێ پشتگیریی سیاسی ناتوانێت هیچ خەونێک بێنێتە دی، ئیتر متمانەی بە بازار و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی نامێنێت. لە کۆتاییدا، پێوەری ڕاستەقینەی گەشەپێدان و چاکسازیی ئابووری بەوە نادیارێنرێت کە چەندە تەلاری بەرز، بازاڕی زەبەلاح و شەقامی ڕەنگاورەنگ دروست دەکرێن، بەڵکو پێوەرە یەکە ئەوەیە کە ئایا هاووڵاتییەکی ئاسایی و بێپشت و پەنا دەتوانێت بە سەربەرزانە پڕۆژەیەکی سەربەخۆ بەگەڕ بخات بەبێ ئەوەی محتاجی چەتری بەرگری یان ی حیزبی بێت؟

بابەتى تر


👤
Live: 75 Today: 1,181 📊 Click Here