فێڵی ئەرێنیبوون

فێڵی ئەرێنیبوون

جار بینراوە: (997)

ئەم ڕۆژانە وادەی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکانە بۆ دەستپێکردنەوەی وەرزەکانی خوێندن، بۆ ئەمەش واباوە پیرۆزبایی لەخوێندکاران بکرێت، دیارە پیرۆزبایی لە پیرۆزکردنی دەستکەوتە بەهادارەکانەوە هاتووە. بەڵام بەداخەوە ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بەرگوێ وچاومان کەوت، خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکان، گرتەی بینراوی پڕ حەسرەت وخەم وپڕ لەمیوزیکی ترسناک یان تەنزی ئاماژەی نەهامەتییان بڵاوکردوەتەوەودیمەنی پڕ ئازاریان پەخشکردووە، بەهۆی ئەوەی دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەو ئەو گەڕانەوەیە بەلێقەومان ناوزەد دەکەن، یان گرتەی شیوەنیان بڵاکردووەتەوە.. یەکێک ئەڵێت خۆم ڕۆ.. یەک ئەڵێت ڕۆژانی نەهامەتی گەڕایەوە..یەک ئەڵێت خوات لەگەڵ تێرخەوبوون..

ئەوانە تەنزن بەڵام کام پاڵنەر دروستکەری ئەم بیرۆکانەن؟

بێگومان نەبوونی ئارەزوو، خوڵقێنەری کرداری تەریبوون وناچاری نیشتنەوەیە لە هەر وێستگەیەکی ژیان.

جێی داخە ئەو ئاڕاستەیە خوێندکارە زرنگ وچالاکەکانیشی بۆخۆی کێشکردووە. لەم زۆنی نائومێدیەشدا چی بکرێت بۆ ڕونکردنەوەی تەمی پێش چاوی خوێندکاران.

بەمەبەستی کەمکردنەوەی باری شانی خوێندکاران وئاسانکاری خوێندن، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، چەند ساڵێکە سیستمی خوێندکار بونە سەنتەر و گروپی خوێندکاران ووەرگرتنی ڕای خوێندکار پیادەدەکات.

ئەوەش کارێکی ڕەوایە ئەگەر هەموو میکانزمیک بۆ ئەو پیادەکردنە لەهەموو خوێندنگایەک دەستەبەربکرایە، لەبەر ئەوەی لەماوەی چارەکی یەکەمی سەدەی بیست ویەک چەند زانایەکی پەروەردەیی ئەو پەیڕەوەیان خستوەتە نێو سیستمی خوێندنی وڵاتانی پێشکەوتووی بواری فێربوون. نموونەی Sal khan ی ئەمریکی خاوەنی khan academy و Sugata Mitra ی هیندی..

خوێندکار کرایە سەنتەر،ڕای وەرگیرا کەچی بێزاربوونی وەک خۆی مایەوە..کەواتە کەلێن هەیە ئامانج نەپێکراوە..

بۆ ئەم ساڵی خوێندنیش وەزارەت پلاتفۆڕمی قوتابخانەکەمی هێناوەتە نێو خوێندنی سەرجەم قۆناغەکان. خوێندکارومامۆستا ودایکان وباوکان بەکۆدی تایبەت ئەتوانن بچنە نێو پلاتفۆڕمەکەو بەش وفوڵدەرکانییەوە،خوێندکار ئەلەکترۆنی لەنێو تۆڕی ئینتەرنێتەوە هەموو وانەکانی دەتوانێت ببینێت وئەرکی ماڵەوەوچاودێری مامۆستاکەی دەتوانێت ببینێت. دیارە ئەوە هەنگاوێکە بۆ ئەوەی خوێندکاران لەگەڵ ئەو دنیا سمارتەی لەدەرەوەی خوێندنگا ڕۆچویبوون لە زۆنی خوێندنی دیاریکراویش بۆیان دیسان بچنەوە بۆی، بۆیە ئەکرا ڕەچاوی مەسەلەی بێزاری ڕۆتینی خوێندنیش لەم پلاتفۆرمە بکرایە یان بۆ ساڵانی ئایندە بکرێت وبەشێکی وەک فیلم گۆرانی، سروود یان یاری پلەیستەیشنی تێدابووایەو خوێندکاران بەگروپ بەشداری ئەو یارییانەیان بکردایە بەڵام باسەکان ودیمەن وچاڵنجەکانی شەقام وناوچەو دامەرزاوەکانی هەرێمی کوردستان بووایەو تێکەڵ بەزانیاری زانستی وفەرهەنگی بکرایە، بەوەش چێژبینین تێکەڵ بەزانیارییەکان دەکرا..

هەر بۆ شیرینکردنی خوێندن و ئاسانکاری فێربوون دەشێت لەهەفتەی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندندا گەشتی گەشتیاری تێکەڵ بەزانست بۆ قوتابیان ڕێکبخرێت بۆ ناوچە جیاجیا کانی سنووری شارەکانی خوێندگاکان وپەروەردەکان. هەر ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان خاک وئاو وهەواکەشی سەرچاوەی دەوڵەمەندن بەزانیاری زۆر وپێویست بۆ ئەوەی لەتەمەنە جیاجیاکاندا ئاشنا بن بەو نیشتمانە دەوڵەمەندەیان بە سروشتی وهەڵکەوتەی جوگرافیای. بەتایبەت وەرزی دەستپێکی خوێندن بەرەوکەم بوونەوەی گەرما دەچێت و کەش و هەوا لەباردەبێت بۆ هەنگاوی لەوجۆرە، جگە لەوەی هەر ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان شوێنی ڕووداوی مێژوویی گرنگ وباسکردنی شارستانییەتی زۆرو دەوڵەمەن وکەسایەتی ئایینی ڕوناکبیروشوڕگێری وامان هەیە کە پێویستە نەوەکان شوێن وجێگای بەسەرهاتەکانیان بزانن بەبینیین نەک تەنیا لەنێو لاپەڕەکانەوە..

پێشنیارەکان جۆرێکن لە دڵخۆشکردن وفێڵی شەرعی بۆ گەیشتنی خوێندکارانمان بەئەنجامی ئەرێنی.

بابەتى تر


👤
Live: 95 Today: 1,929 📊 Click Here