تەندروستیی گەرمیان 36 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت؛ دەبێت 15 ملیۆن دینار وەک بارمتە دابنێیت

تەندروستیی گەرمیان 36 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت؛ دەبێت 15 ملیۆن دینار وەک بارمتە دابنێیت

جار بینراوە: (901)

-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان ڕایگەیاند، لەڕێگەی پرۆسەی زیادکردنی ئاشکراوە 36 ئۆتۆمبێلی لەکارکەوتووی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەفرۆشێت و هەر کەسێکیش بیەوێت بەشداری بکات، پێویستە بڕی 15 ملیۆن دینار وەک بارمتە دابنێت.

ئەمرۆ یەکشەممە 27ـی ئەیلولی 2026، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا هەیە، دەتوانێت تا 30 ڕۆژی دیکە یان پێوە بکات و سەردانیان بکات.

تەندروستیی گەرمیان چەند مەرج و ڕێکارێکی بۆ پرۆسەکە دیاریکردووە لەوانە، پێویستە کەسی ئارەزوومەند بڕی 15 ملیۆن دینار وەک بارمتەی یاسایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و پێش ڕۆژی بەڕێوەچوونی زیادکردنەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دایبنێت.

دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، کرێی بڵاوکردنەوە و ئاگاداریی ئەم زیادکردنە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

پرۆسەی زیادکردنە ئاشکراکە تەنها ڕۆژی چوارشەممە، کاتژمێر 11ـەی بەیانی، لەناو بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەڕێوەدەچێت.

بابەتى تر


👤
Live: 97 Today: 2,046 📊 Click Here