بە سێ درۆن هێرشکرایە سەرگوندێکی سنووری سۆران

بە سێ درۆن هێرشکرایە سەرگوندێکی سنووری سۆران

جار بینراوە: (52)

–

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، لە گەڕەکی دێلیزیان و نزیک زانکۆی سۆران دەنگی سێ تەقینەوە بیستران
و ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو ماڵ سووتان و کەسێکیش بریندار
بوو
.


سەرچاوەیەک لە
هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە رایگەیاند، نزیک کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سێ
درۆن هێرش کراوەتە سەر دوو ماڵ لە دێلیزیان، لە هێرشەکاندا کەسێک بە سوکی بریندار
بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد،
لەئەنجامی هێرشی یەکەم ئاگر لە دوو ماڵەکە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی
گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە و لەو کاتەدا هێرشی دووەم
ئەنجامدراوە و مەترسی بۆ سەر کارمەندانی بەرگری شارستانی دروستبووە، بەڵام هیچ
کارمەندێک بریندار نەبووە
.

بابەتى تر


👤
Live: 95 Today: 1,943 📊 Click Here