فڕۆکەخانەیەکی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران راگرت

فڕۆکەخانەیەکی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران راگرت

جار بینراوە: (171)

-

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف رایگەیاند، لەسەر بنەمای رێنمایی لایەنە دارەکان سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هاتن و رۆیشتن لەگەڵ ئێران، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە تا کاتێکی نادیار راگرت.

ئەمڕۆ هەینی 25ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەری وێستگەکان و هێڵە ئاسمانییەکان کراوە، هاتووە “بەپشتبەستن بە رێنماییە فەرمییەکانی لایەنە دارەکان، بڕیار درا بە راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان (هاتن و ڕۆیشتن) لە نێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و کۆماری ئیسلامیی ئێران”.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بڕیارەکە لە کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (25ـی ئەیلوولی 2026)ـەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت.
هاوکات، کارگێڕیی فڕۆکەخانەکە داوای لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و دەزگا دارەکانی فڕۆکەخانە کردووە، هەموو رێکارێکی پێویست بگرنەبەر و لە ماوەی ئەم راگرتنەدا هیچ هەنگاوێکی ئۆپەراسیۆنی بۆ گەشتەکانی ئێران ئەنجام نەدەن؛ جەختیشی کردووەتەوە کە هەر پێشهاتێکی نوێ سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بێتە ئاراوە، بە فەرمی رایدەگەیەنن.

بابەتى تر


👤
Live: 120 Today: 498 📊 Click Here