ته‌مموز 21, 2025

زیندانییەکی دیکە لە چاکسازی گەورانی سلێمانی گیانی لەدەستدا

جار بینراوە: (4.0K)

زیندانییەکی دیکە لە چاکسازی گەورانی سلێمانی گیانی لەدەستدا. ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە زیندانییەکی دیکە لەهەمان چاکسازی گیانی لەدەستدا.

ئیحسان بابان، بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر پێنجی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ زیندانییەک بە ناوی، (ل.ح) کە خەڵکی سووریایە، دوای تێکچوونی تەندروستی براوەتە نەخۆشخانەی شار، دواتر زانراوە جەڵتە لێیداوە، وێرای پێدانی چارەسەر، بەڵام گیانی لەدەستداوە.

– زیندانییەکە نەخۆش بووە و پێشتریش باری تەندروستی جێگیرنەبووە، ناوبراو لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، لەسەر ساختەکاری دەستبەسەر کرابوو.

لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، زیندانییەکی دیکە بەناوی (ساڵح محێدین مستەفا) لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، پاش تێکچوونی باری تەندروستی، بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدا کە لە دایکبووی 1968ـبووە، سزای 13 ساڵی بەسەردا سەپێنرابوو، تەنها پێنج ساڵی سزاکەی تەواوکردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas