بە بەشداری 465 مامۆستا؛ پرۆسەی دەستنیشانکردنی رێبەرانی حەجی ساڵی 2027 دەستیپێکرد

بە بەشداری 465 مامۆستا؛ پرۆسەی دەستنیشانکردنی رێبەرانی حەجی ساڵی 2027 دەستیپێکرد

جار بینراوە: (5)

-

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیەکی سەرتاسەری بۆ 465 مامۆستای ئاینی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دیاریکردنی رێبەرانی ئاینی بۆ حاجیانی وەرزی حەجی ساڵی 2027.

کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پرۆسەی تاقیکردنەوەکەی بە شێوەی وزاری و لە یەک کاتژمێردا لە سەرانسەری هەرێم بەڕێوەبردووە. ئامانج لەم تاقیکردنەوەیە دەستنیشانکردنی شایستەترین مامۆستایانە بۆ ئەوەی بچنە ناو تیروپشکێکەوە، کە تێیدا بۆ هەر وەرزێکی حەج 31 رێبەر دیاری دەکرێن.

بەپێی وتەی وتەبێژی حەج و عومرە، تاقیکردنەوەکە لە سێ بنکەی ئەنجامدراوە:

بنکەی هەولێر: تایبەت بە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران.

بنکەی سلێمانی: بۆ مامۆستایانی سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان.

بنکەی دهۆک: بۆ پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ.

سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتن، کاروان ستونی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە بەشداربووان لەسەر میلاکی فەرمیی وەزارەتی ئەوقاف بن و وەک پێشنوێژ و خوێن کار بکەن، هەروەها تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 60 ساڵدا بێت. ئەم پرۆسەیە ساڵانە ئەنجام دەدرێت بۆ زامنکردنی باشترین خزمەتگوزاریی ئاینی و رێنماییکردنی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەجدا.

بابەتى تر

👤
Live: 170 Today: 1,221 📊 Click Here