سەردەمی دیدی نوێی سەرمایەداری ترامپیزم و ئابوری جەنگ

سەردەمی دیدی نوێی سەرمایەداری ترامپیزم و ئابوری جەنگ

جار بینراوە: (7)

رێبین عومەر

سەردەمی دیدی نوێی سەرمایەداری ترامپیزم و جەنگ

رێبین عومەر

جەنگ ئەمڕۆکە تەواو جیاوزە چیتر بریتی نییە لەبەرکەوتنی دوو گروپی سیاسی و شارستانی و ئایینی جیاواز بەرامبەر بەیەک بەڵکو ئەمڕۆی جەنگ بەشێکی لە گەورەکردنی سیستمی و پێویستی سەرمایەو بازاڕو دۆزینەوەی هەلی بازرگانی نوێیە، سیستمی سەرمایەداری دەستی لە بڵاوکردنەوەی دیموکراسی و خۆشگوزەرانی هەڵگرتووە؛ چاوی لە رێگەو رێبازی پاوانخوازییە.

لە ئەمڕۆدا هەر گۆڕانکارییەکی ژێۆپۆلیتیکی دەتوانێت بەتەواوی ئاراستەی بازاڕو چەرخی ژیان بگۆڕێت و نرخ بەرزوو نزم پێبکات، وەک ئەوە لەجەنگی ئێران لەگەرووی هورمزدا دەرکەوت؛ گەروەکە خۆی کراوەبوو، دواتر ویستی دەسەڵات وایکرد گفتووگۆ بە زمانی جەنگ لەسەر کردنەوەو نەکردنەوەی بکرێت و جڵەوی سەرچاوەی ووزەی پێبکرێت.

لەدیدی ڕەخنەگرانەی (نۆم چۆمسکییەوە)، نابێت جەنگ تەنها لە ڕووی سەربازییەوە بخوێندرێتەوە؛ پێویستە بزانرێت لە پشت یەکانی دەسەڵات، میدیا و بەرژەوەندییە یەکاندا چی ڕوودەدات. چۆمسکی، بە تایبەتی باس لەوە دەکات کە چۆن دەسەڵات و دامەزراوە گەورەکان دەتوانن شێوەی تێگەیشتنی کۆمەڵگە لە ڕووداوەکان ئاراستە بکەن؛ بۆیە جەنگ تەنها لە مەیدانی شەڕدا چیتر ڕوونادات، بەڵکوو لە مەیدانی زانیاری و دروستکردنی گی گشتیدا خۆی دەردەخات.

لە سیستمی سەرمایەدارییە گەورەکاندا، جەنگ دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی گەورە بۆ ساغکردنەوەی چەک، ووزە، تەکنەلۆجیا و کۆمپانیاکانی دار بە بواری سەربازی و زۆر بواری تر کە ووزە بەجەنگ دەدەن.

بەم تێگەیشتنە سادەیە، جەنگ بۆ هەموو لایەنەکان بریتینییە لە زیان؛ بەڵکو زۆرکات دەبێتە مایەی قازانج و سود.

ئەمەش ئەو خاڵەیە کە دەبێت جیاوازیی نێوان ی جەنگ و ی ئاسایی تێبگەین.

کاتێک جەنگ دەبێتە فاکتەری دیاریکردنی ئاراستەی بازاڕ، نرخەکانی نەوت و ئاڵتون، دراوەکان و تەنانەت بڕیارەکانی سەرمایەگوزاریش لە ژێر کاریگەریی ترس و ناڕوونیدا دەبن.

لە ئەمڕۆدا، جەنگ سنووری جوگرافیایی خۆی تێپەڕاندووەو لەکوێی بوێ لەوێ هەڵدەگیرسێت.

ڕووداوێک لە ناوچەیەکی دیاریکراوی دوور دەتوانێت کاریگەرییەکەی خۆی بگەیەنێتە نیویۆرک، لەندەن، دووبەی و بازاڕەکانی ئاسیا واتە سیستمی بەتەواوی تۆڕەکەی خۆی بەیەکەوە گرێداوە چیتر هیچ پانتاییەک نییە لەدەرەوەی ئەوتۆڕەدابێت.

بۆیە بازاڕی بەردەوام لە نێوان ترس و متمانە، مەترسی و پەناگە، جەنگ و ئاشتیدا دەجوڵێت و بەرزی و نزمی دەکات.

ئەگەربێت و جەنگ بەردەوام بێت، دەکرێت بڵێین جەنگ تەنها بەرهەمی بڕیاری سیاسی نییە؛ بەڵکو خۆی دەبێتە فاکتەری دروستکردنی سیاسەت و ئاراستەکردنی هەمەلایەنە.

ئەمەش واتای ئەوەیە کە ی جەنگ، بۆتە یەکێک لە هێزە هەژمووندارەکانی بازاڕی ؛ دیاردەی ترامپیزم زۆر بەڕوونی لەم رۆماندا پێمان دەڵێت: ئیتر شتێک نییە بەناوی جێگیرو هاوسەنگ، هەمووشت لە ژورە داخراوەکانەوە بڕیاری لەسەردەدرێت.

ئەوەش بەرهەمی ئەو سیستمەیە کە ئێستا فۆڕمێکی تری بۆ پێیەو رێگەیەکی تری سەرمایەدارییە کە بلۆکی دژ بەر ناخوێنێتەوە؛ هەمووشت لە خۆیدا دەتوێنێتەوە و یان وەک خۆی لێدەکات.

هەموو ەکان کاتێک لەبڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی














👤
Live: 165 Today: 702 📊 Click Here