موچەی کارمەند؛ مافێکە، نەک بەخشین
پێشەوا رەفعەت
پرسیارێکی سادە؟
بۆچی موچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان هێندە دوا دەخرێت و چی پاساوێکیان هەیە بۆ ئەم کارە؟
کارمەند کاتێک کار دەکات، بەرامبەر ئەو کارەی موچە وەردەگرێت،خۆ موچە بەخشینی حکومەت نییە بەڵکو مافی کارمەندە.
کاتێک موچەکە بە مانگانە و بەردەوام دوا دەخرێت، زیانی تەنها لە کارمەند ناکات؛ بەڵکوو ژیانی هەزاران خێزان دەخاتە ژێر فشار.
خێزانێک کە موچەیەکی کەمیشی هەیە، چۆن دەتوانێت کرێی ماڵ و خواردن یان دەرمان و مەسروفاتی رۆژانەی بدات،
کاتێک هەر خۆی نازانێت موچەکەی کەی دەدرێت؟
تاوانی کارمەند چییە؟
ئەوەی بەیانی زوو دەچێتە سەر کار و
ساڵانە خزمەت دەکات؟
یان ئەوەی تەنها داوای ئەوە دەکات کە مافی خۆی لە کاتی خۆیدا وەربگرێت؟
پاساوی «کێشەی دارایی هەیە» لەوانەیە هۆکارێک بێت، بەڵام بەڵام هۆکاری نیە و نابێت ببێتە پاساوێک بۆ ئەوەی بارگرانییەکانی کێشەی دارایی هەمووی بکەوێتە سەر شانی کارمەند و خێزانەکەی.
ئەگەر کێشەی دارایی هەیە، خەڵک مافی ئەوەی هەیە ڕوون و بە بەڵگە بزانێت ،
• ئایا هەر خۆتان بەرپرسیار نین لە دواکەوتنی موچە؟
• بۆچی چارەسەرێکی درێژخایەن بۆ ئەم کێشەیە نییە؟
تا کەی کارمەند دەبێت سزای ئەم ناکۆکییە سیاسی و دارایییە لە ئەستۆ بگرێت؟
یانیش ئەمانە هەموی درۆی سەردەمیانەن و هەمو قوتو ماڵی میللەت لەژێر دەستی خۆتاندا شاردراوەتەوە کە بە دزی و فێڵ و داگیرکاری موڵک و ماڵی خەڵکی بێ دەسەڵاتدا پەیداتان کردوە،
من ئەپرسم ئایا کام یەک لەو مەسول و سەرۆک حیزبانە بە مەعاش و مانگانەی خۆیان توانیویانە دەوڵەمەند ببن کامیان بەرەنجە شانی خۆیان گەشتون بەوەی کە هەن ؟
یەکێک بۆ پارە خەڵکی دەکوژێت یەکی دیکە شەرەف و ناموسی خەڵکی دەخاتە ژێر هەرەشەوە بۆ داگیرکردنی موڵکو ماڵەکەی ،
لەولاشەوە حوکومەت و بنەماڵە دەبنە برا و باوکیان بۆ ئەوەی بەشی ئەوانیش بدرێ زیاتر دەوڵەمەند ببن ،
ئەوەشی کە لەخۆیان نەبێت و دزی فێڵ و پیاو کوژی نەکات زۆر بە ئاسانی و بەبێ ترس دەیکوژن و گۆر بەگۆری دەکەن
خەڵک نابێت بە هۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە بێ موچە و قەرزدار و برسی و بێ هیوا بکرێت.
حکومەت بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی دارایی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان. کارمەندیش مافی ئەوەی هەیە بزانێت موچەکەی کەی دەدرێت و بۆچی دوا دەخرێت.
موچە مافی کارمەندە، نەک ئامرازێکی فشار لەسەر خەڵک.
ئەگەر حکومەت بۆ هەر کێشەیەک پاساوێکی هەیە، با بە ڕوونی بۆ خەڵک بیخاتەڕوو؛ چونکە خەڵک تەنها موچەی خۆی ناوێت، ڕوونکردنەوە و دادپەروەریشی دەوێت،
بەڵام هەمومان دڵنیاین توانای رونکردنەوەیان نیە چونکە ناتوانن دان بە دزی و فێڵەکانی خۆیاندان بنێن .
لەرۆژگارێکی وەک ئەمرۆدا کە بەهۆکاری جەنگ و شەری وڵاتانی دراوسێمانەوە زیاتر وزیاتر پێویستیمان بە موچەو قوتی میللەت هەیە چونکە هەمومان دەزانین هەمو کاڵایەک نرخی بەرز بوەتەوە و گران بوە بەداخەوە،
بۆیە لێرەوە پێتان دەڵێین بەسیەتی دزی و پیاو کوشتن بەسیەتی خواردنی قوتی میللەت بەخۆتاندا بچنەوە شەرمەزاری بۆ حوکومەتێک کە ئەو جۆرە کەسانە بەرێوەی دەبەن.















Post Comment