لە هەولێر زاوایەک هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی خەزووری و خوشکی ژنەکەی دەکوژێت

لە هەولێر زاوایەک هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی خەزووری و خوشکی ژنەکەی دەکوژێت

جار بینراوە: (42)

-

لە گەڕەکێکی شاری هەولێر، زاوایەک هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و خوشکی ژنەکەی کوشت، لە ئێستاشدا هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی ئابی 2026، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەی ڕاگەیاند، لە گەڕەکی 99ـی زانکۆ لە شاری هەولێر، پیاوێک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری و خوشکی ژنەکەی کوشتووە.

ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

وتیشی، لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین و دوای کەمێکی تر ڕاگەیەندراوێکی فەرمیمان لەسەر وردەکاری و هۆکاری ڕووداوەکە دەبێت.

👤
Live: 44 Today: 1,481 📊 Click Here