بەهۆی دەستگیرکردنی چەند گەنجێکەوە؛ خۆپیشاندانی کوردانی خانەقین دواخرا

بەهۆی دەستگیرکردنی چەند گەنجێکەوە؛ خۆپیشاندانی کوردانی خانەقین دواخرا

جار بینراوە: (15)

-

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئابی 2026، لە شاری خانەقین بەهۆی هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی گەنجانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ئەو خۆپیشاندانەی بڕیاربوو دژی پێشێلکردنی ماددەی 140 و پرۆسەی نوێی تەعریب بەڕێوەبچێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

دوای ئەوەی لایەنە سیاسییەکانی خانەقین لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریاندا ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی فراوان دژی هێنانی عەرەبی هاوردە و داگیرکردنی زەوییەکان ئەنجام بدەن، هێزێکی ئەمنی زۆر لەناو بازاڕ و گەڕەکەکانی شارەکە بڵاوەیان پێکراوە، بەپێی زانیارییەکان لە رێگەی دەزگا هەواڵگرییەکانەوە چەند گەنجێکی کورد دەستگیرکراون و هەڕەشەی گرتن لە زیاتر لە 30 گەنجی دیکەی شارەکە کراوە.

بەهۆی دروستبوونی ئەم گرژییە ئەمنییانە و مەترسی تەقەکردن لە هاوڵاتیان، لێژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکە کە لە کەسایەتی سیاسی، چالاکوان و نوێنەرانی کورد پێکهاتوون، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیدارەی شارەکە بڕیاریاندا خۆپیشاندانەکە رابگرن بۆ ئەوەی گیانی گەنجانی شارەکە نەکەوێتە مەترسییەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی لێژنەی رێکخەر سەردانی شاری بەغدا بکەن، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کورد و عەرەب لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ راگرتنی ئەو پێشێلکارییانە و دەرکردنی ئەو عەرەبە هاوردانەی هێنراونەتە ناوچەکە.

چالاکوانانی شارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، فشاری هێزە ئەمنییەکان و هەڕەشەی دەستگیرکردن بە ئامانجی کپکردنی دەنگی کوردانی رەسەنی خانەقینە، ئەمەش وایکردووە بارودۆخی شارەکە بە نائارامی بمێنێتەوە.

👤
Live: 102 Today: 1,252 📊 Click Here