حزبە کوردستانییەکانی خانەقین: پێویستە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان ئازاد بکرێن

حزبە کوردستانییەکانی خانەقین: پێویستە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان ئازاد بکرێن

جار بینراوە: (6)

-

حزبە یەکان لە خانەقین، جەبارە، مەندەلی و قەرەتەپە، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەڵوێستی خۆیان لەسەر بارودۆخی شارەکە و دواخستنی خۆپیشاندانەکان خستەڕوو، داوایان کرد سەرجەم دەستگیرکراوان و چالاکوانان ئازاد بکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بڕیاری دەستەی سەرپەرشتیارانی گردبوونەوەکە دەردەبڕین بۆ هەڵپەساردنی کاتیی چالاکییەکان، تا ئەو کاتەی شاندی نوێنەرایەتی خانەقین دەگاتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و بەرپرسە باڵاکانی عێراق کۆدەبێتەوە”.

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیاری هەڵپەساردنی گردبوونەوەکە تەنیا لەپێناو پاراستنی ئارامی و گیانی هاوڵاتیاندایە، چونکە بەپێی زانیارییەکان، رێوشوێنە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی گردبوونەوەکە لە ئاستی پێویستدا نەبوون و مایەی دڵنیایی نەبوون بۆ خەڵک.

حزبە یەکان جەختیان کردەوە کە جۆش و خرۆشی خەڵک بۆ پاراستنی ناسنامەی یانەی ناوچەکە پەیامێکی روون بوو، کە پێشێلکردنی ماددەی 140 و فەرامۆشکردنی مافە دەستوورییەکان مەترسیی گەورەن، داواشیان لە چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نوێنەرانی کورد لە بەغدا کرد بە زووترین کات بەدەم داواکارییە رەواکانی خەڵکەوە بێن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو دەستگیرکراوان دەکەین و جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی گرتن بۆ کەسایەتییە سیاسییەکان، چالاکوانان و گەنجان دەکەینەوە، چونکە بەشداریی ئەوان تەنیا دەربڕینی داواکاری دەستووری بووە بە رێگەی ئاشتییانە و مەدەنی”.

لە کۆتاییدا حزبە یەکان سوپاسی خۆراگریی جەماوەری خانەقین و ناوچەکانی دیالەیان کرد و رایانگەیاند کە سەرجەم رێگە دەستووری و یاساییەکان دەگرنەبەر بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵک و پاراستنی ئارامیی ناوچەکە.

👤
Live: 141 Today: 1,146 📊 Click Here