رادو بوتوم لە کۆتایی ئەرکەکەیدا: سەنتەری میترۆ و رەحمان غەریب ئیلهامبەخشی من بوون

رادو بوتوم لە کۆتایی ئەرکەکەیدا: سەنتەری میترۆ و رەحمان غەریب ئیلهامبەخشی من بوون

جار بینراوە: (11)

-

شەوی 30ی ئابی 2026، لە رێورەسمێکی تایبەتدا کە لە قەڵای هەولێر بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان سازکرابوو، ناوبراو ستایشی رۆڵی چالاکوانان و داکۆکیکارانی ئازادی میدیای کرد.

رادو بوتوم لە ی ماڵئاوایی خۆیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی کارکردنیدا لە هەرێمی کوردستان چەندین کەسایەتی ئیلهامبەخشی ناسیوە کە ماندوونەناسانە کار بۆ چاکسازی و باشترکردنی وڵاتەکەیان دەکەن، لەو چوارچێوەیەدا ناوی رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆی هێنا و وەک نموونەیەکی دیاری داکۆکیکار لە ئازادی رۆژنامەگەری بە ئامادەبووانی ناساند و وتی: “میترۆ بۆ من ئیلهامبەخشە”.

لەو رێورەسمەدا، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی یەکانی دەرەوەی حکومەت، کلیمێنس زێمتنەر باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەبوون.

لە بەرانبەردا، رێکخەری سەنتەری میترۆ سوپاسی رادو بوتومی کرد بۆ ئەو هەماهەنگی و پشتگیرییەی لە ماوەی کارکردنیدا بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکاران هەبووە، بە مەبەستی چەسپاندنی بەهاکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان.

هەر لە پەراوێزی ئەو مەراسیمەدا، رێکخەری میترۆ بەخێرهاتنی کلیمێنس زێمتنەر باڵیۆزی نوێی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و شتیفان ڤێنت بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپای لە هەولێر کرد و هیوای خواست یەکان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە میدیاییەکان بەردەوامییان هەبێت.

👤
Live: 102 Today: 1,252 📊 Click Here