سەروەرنەبونی یاسا لە هەرێمی کوردستان
جەزا شەریف – چالاکوان
سەروەر بوونی یاسا کەنارێکی ئارام و ڕێکخراوە بۆ پاراستنی هاووڵاتیان رێگایەکە بۆ پێشەکەوتنی وڵات، لە دوای سی و پێنچ ساڵ لە فەرمانراوەی کوردستان بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە سەروەری یاسا پیادە بکرێت ، کەسانیک لە ناو دەستەلاتی حکومرانی هەرێم هەن نایەنەوێت یاسا لە سەرو هەموو کەسێکەوە بێت.
کاتیك دەستەلات شکۆ و سەربەخۆی دادگا دەخاتە ژێر پێڵاوەکانی ئێتر شتیك نامەێنیت بە ناوی یاسا
ئەو فشارانەی دەخرێنە سەر دادوەران و ڕێگرییانەی لە رێڕەوی یاسا دەکرێن ، ڕق و کینەی خەڵك بەرانبەر بە دەستەڵاتی بنەماڵە قووڵتر دەکاتەوە.
دەستەلاتی دادوەری دەبێت وەك دیوارێکی پارێزەر بێت بۆ مافی هەموو هاولاتیەکانی ، نەك ئامڕازێك بیت بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی کەسانی سیاسی .
نەبوونی یاسا نەبوونی دیموکراسیە چونکە یاسا ڕێرەوی دیموکراسیە ئەمەش وادەکات کە دیموکراسی لە وەڵات بە تەواوی پەکی بکەوێت یان بە سەقەتی بەرێوەبچێت وەک ئەوەی هەرنەبێت.
نەبوونی یاسا نایەکسانی لە ناو میلەت و کۆمەلگا بەرپا دەکات،نەبوونی یاسا لە وەڵات ئەووەلاتە دەبێتە گۆرەپانێکی فراوانی گەندەڵی لەسەر هەموو ئاستەکاندا. چونکە یەکەم گەندەڵی لە وەڵات لە شکاندنی یاساێک دەست پێدەکات.
سەروەر نەبونی یاسا بەتایبەتیش دامەزراوەی دادوەری هۆكارێك دەبێت بۆ زاڵبون یان باڵادەستبونی لۆژیكی هێز، كە تێیدا تەنها هێز فەرمانرەوا دەبێت و بێهێزەكان دەبنە قوربانی حوكمی قەوارەیەك، كە خواستی گشتی دەخاتە مەترسیەكی كوشندەوە، ئەمەش بێگومان ترسێكی گەورەیە بۆنابەرابەری یاسایی لەنێوان ئەندامانی كۆمەڵگەدا ، هەرواها لاوازی دەسەڵاتی قەزا لەكوردستان ئەوەیە كە بێدەنگە لەئاستی ئەو بریارانەی كە جێبەجێناكرێن، ئایا بەدواداچونی كردووە كە كەلایەنی كەمتەرخەم هەیە. بۆچی چەندین تۆمەتبار هەیە دێتە سەر تەلەفزیۆن و پارتی و یەكێتی داڵدەیان داوە بۆچی ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر ناكرێت؟ لەكاتێكدا دەبێت ئەو كەسەی كەتەسلیم بەدادگا نەكراوە موڵكی گواستراوەو نەگواستراوەی حیجز بكرێت و دوای ئەوەش قەزیەكەی ئەبێت بەغیابی دادگای بكرێت بەڵام دەسەڵاتی دادوەری هیچ هەڵوێستی نیە.















Post Comment