عومه‌ر گوڵپی‌: ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت چاره‌سه‌ریی گرانیی به‌نزین و سوته‌مه‌نی بكات!

عومه‌ر گوڵپی‌: ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت چاره‌سه‌ریی گرانیی به‌نزین و سوته‌مه‌نی بكات!

جار بینراوە: (356)

:
عومهر گوڵپی كاندیدی سهركهوتووی كۆمهڵی دادگهری بۆ پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند كه دهسهڵاتداران كهسابهت و بازاڕی پاڵاوگهكانیان زیاتر مهبهسته تا داواكاری خهڵك بۆ نهوت و بهنزینی ههرزان، دهشڵێت: “دهسهڵات نایهوێت چارهسهریی گرانیی بهنزین و سوتهمهنی بكات!”

عومهر گوڵپی كاندیدی سهركهوتووی كۆمهڵی دادگهری بۆ پهرلهمانی كوردستان له راگهیهندراوێكدا:

*تا ئێستاش حكومهتی ماوه بهسهرچوو داوای پشكی نهوت و بهنزین و گازی ههرزان له حكومهتی فیدراڵ ناكات، بهڵكو داوای زیادكردنی پشكی نهوت دهكات له (50 ههزار) بهرمیلهوه بۆ (100 ههزار) و زیاتر.

*ئهمهش بهڵگهی ئهوهیه ئهمان كهسابهت و بازاڕی پاڵاوگهكانیان زیاتر مهبهسته تا داوای خهڵك بۆ نهوت و بهنزینی ههرزان و كۆتاییهاتنی گرانی سوتهمهنی كه بووهته بارگرانییهكی گهوره بۆ ژیانی ڕۆژانهنهی خهڵك.

*خهڵكی ههرێمی كوردستان مافی خۆیهتی پشكی ههبێت له سوتهمهنی ههرزانی حكومهتی فیدراڵ (بهنزین لیترێك به 450 دینار، گاز 400 دینار، نهوت 150 دینار).

*حكومهتی ماوه بهسهرچوو تا ئێستاش سوره لهسهر زیادكردنی ئهو بهرمیله نهوتانهی كه ڕۆژانه له سۆمۆی وهردهگرنهوه، ئهمهش تهنها پاڵاوگهكانی دهسهڵات قازانجیان لێ دهكات و خهڵك بهردهوام باجی گرانی سوتهمهنی (بهتایبهت بهنزین) دهدات!.

*ئهمهش بهڵگهی ئهوهیه دهسهڵات نایهوێت چارهسهریی گرانی بهنزین و سوتهمهنی بكات!

بابەتى تر

👤
Live: 99 Today: 1,931 📊 Click Here