وتەبێژی ئاوی سلێمانی: ئەو گەڕەکانەی کێشەی ئاویان هەبوو لەمەودوا سێ رۆژ جارێک ئاویان دەدەینێ

وتەبێژی ئاوی سلێمانی: ئەو گەڕەکانەی کێشەی ئاویان هەبوو لەمەودوا سێ رۆژ جارێک ئاویان دەدەینێ

جار بینراوە: (336)

-

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە و ئاو دەگاتە گەڕەکەکانی شار.

وتەبێژی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو گەڕەکانەی کە بەهۆی کارە تەکنیکییەکانەوە کێشەی ئاویان هەبوو، لەمەودوا 3 رۆژ جارێک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە، جەختیشی کردەوە کە هیچ مەترسییەکی دووبارە شکانی بۆرییەکە لە ئارادا نییە و بۆ باشترکردنی دۆخەکەش، ئەمڕۆ 3 پەمپی نوێ دەخرێنە کار.

سەبارەت بەو زیانانەی بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە کەوتبوونەوە، ئامانج جەلال وتی: “بەگوێرەی یاسا، ئەو کەسەی کە ببووە هۆی شکانی بۆرییەکە، سزای مادی دەدرێت و رووبەرووی رێکارە یاساییەکان دەبێتەوە”.

لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی ئاوی سلێمانی ئاشکرای کرد کە هێشتا کێشەی نەبوونی تۆڕی ئاو لە هەندێک ناوچە بەردەوامە، بە جۆرێک کە 15%ی گەڕەکەکانی سلێمانی تا ئێستا تۆڕی ئاویان بۆ دروست نەکراوە.

بابەتى تر

👤
Live: 99 Today: 1,931 📊 Click Here