پۆلیس زانیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ كوژرانی‌ ژنێك به‌ چه‌كی‌ تاپڕ بڵاوده‌كاته‌وه‌

پۆلیس زانیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ كوژرانی‌ ژنێك به‌ چه‌كی‌ تاپڕ بڵاوده‌كاته‌وه‌

جار بینراوە: (20)


بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی راپهڕین رایگهیاند كه له ئهنجامی شهڕی دوو برادا ژنی یهكێكیان به چهكی تاپڕ پێكرا و بههۆیهوه گیانی له دهست دا.

له راگهیهندراوێكدا پۆلیسی راپهڕین ئاماژهی بهوهدا كه سهرله ئێوارهی ئهمڕۆ 2026/7/15 تهرمی ئافرهتێك بهناوی (أ. ڕ. ع.) پیشه ژنی ماڵ، تهمهن 26 ساڵ و  دانیشتووی رانیه گهڕهكی قهڵات، گهیهندرایه پزیشكی دادی رانیه”.

پۆلیس دهڵێت: “بهوتهی كهسوكاری، رووداوهكه له كاتێكدا بووه كه هاوسهری ژنهكه لهگهڵ برایهكی خۆی شهڕ و دهمهقاڵێ له نێوانیاندا روویداوه، یهكێك له براكان بهچهكی تاپڕ تهقهی له براكهی خۆی كردووه و له ئهنجامدا ژنی براكهی بهر كهوتووه و بهوهۆیهوه گیانی لهدهست داوه”.

راشیگهیاند كه تهرمی ناوبراو دوای ئهنجامدانی پشكنیكی توێكاری رادهستی كهسوكاری كرایهوه و فهرمانی دهستگیركردن به پێی مادهی (406) بۆ تۆمهتبار دهرچووه و لێكۆڵینهوه له رووداوهكه بهردهوامه.

بابەتى تر

👤
Live: 108 Today: 1,369 📊 Click Here