ته‌رمی‌ گه‌نجێك له‌ ئاوی‌ كونه‌ماسی‌ ده‌رهێنرایه‌وه‌

ته‌رمی‌ گه‌نجێك له‌ ئاوی‌ كونه‌ماسی‌ ده‌رهێنرایه‌وه‌

جار بینراوە: (9)


بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند كه گهنجێكی تهمهن 18 ساڵ له ئاوی كونهماسی خنكا و لهلایهن هێزه ئهمنیهكان و لایهنه پهیوهندیدارهكانهوه تهرمهكهی دهرهێنرایهوه.

پۆلیسی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه:

*هاوڵاتیهكی بهڕهگهز عهرهب بهناوی (أ. ق. ج.) لهدایكبووی (2008) بۆ گهشتكردن هاتبووه ناوچهی گهشتیاری كونهماسی له شارباژێڕو  له ئاوی كونهماسیدا بههۆی مهلهكردنهوه خنكابوو.

*توانرا لهلایهن مهفرهزهكانی بهشی پۆلیسی ماوهت و بنكهی پۆلیسی گاپێڵۆنهوه بهههماههنگی لهگهڵ تیمی غهواسی دوكان و سهرجهم هێزه ئهمنیهكان و لایهنه پهیوهندیدارهكان تهرمی هاوڵاتیهكه دهربهێنرێتهوهو ڕهوانهی پزیشكی دادیی بكرێت.

*دوای وهرگرتنی بڕیاری دادوهری لێكۆڵینهوهو تهواوبونی ڕێكاره یاساییهكان تهرمهكه رادهستی كهسوكاری دهكرێتهوه.

*داواكارین لهسهرجهم هاوڵاتیان و گهشتیارانی خۆشهویست خۆیان بهدوور بگرن لهمهلهكردن لهئاوی خوڕ و ئهو ئاوانهی كه قوڵییهكانیان نهزانراوه تاكو خۆشیهكانیان لێ تێكنهچێت..

بابەتى تر

👤
Live: 67 Today: 1,197 📊 Click Here