كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ زڕگوێز كرایه‌ ئامانج

كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ زڕگوێز كرایه‌ ئامانج

جار بینراوە: (7)


سهرلهبهیانی ئهمڕۆ ههینی بارهگاكانی كۆمهڵهی شۆڕشگێری زهحمهتكێشانی كوردستانی  ئێران له ناوچهی زڕگوێز كرایه ئامانج و بهپێی زانیارییهكان به مووشهك هێرشیان كراوهتهسهر.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هانا لهوبارهوه رایگهیاند كه ه سهرهتایییهكان ئاماژه بهوه دهكهن كه له ئهنجامی ئهم هێرشهدا زیانی گیانی ههیه، بهڵام تا كاتی ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، ژمارهی وردی قوربانییهكان و ئاستی زیانه ماڵییهكان به وردی دیار نییه.

لای خۆیهوه ئهندامێكی كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵهی شۆڕشگێڕانی كوردستانی ئێران، وتی: “ناوهندی سهرهكیمان به شهش مووشهك له زڕگوێزهڵه له سنووری سلێمانی بۆردوومان كراوه و ئاگری گرتووه”.

ئهو بهرپرسه كه ناوهكهی ئاشكرا نهكراوه بۆ رووداو وتوویهتی: “بهگوێرهی ئاماری سهرهتایی لانیكهم ههشت شههیدمان ههیه و ئهگهر ههیه ئامارهكه بهرزبێتهوه”.

وتیشی: “ژمارهیهك برینداریش ههن، بهڵام بههۆی بهردهوامیی ئاگرهكهوه ئامارهكان به وردی دیار نین”.

راشیگهیاند كه سێ مووشهك لهو بارهگایهی داوه كه شههیدی لێكهوتووهتهوه و سێ مووشهكی دیكهش له ههمان ناوچهی داوه.

بابەتى تر

👤
Live: 67 Today: 1,195 📊 Click Here