سیاسەتی شکست خواردوی یەکێتی و پارتی لە هەرێمی کوردستان!
محمد عارف – چالاکوان
لە میانەی شۆرشی نوێی کوردستان و رەوشی سیاسی عێراق بەتایبەتی دوای ئەوەیی کورستان راپەرینی ئەنجام دا لە بەرواری ١٩٩١/٠٣/٠٥ کە لە شاری ڕانیەی سەربەرز دەستیپێکرد، وە لەم ڕۆژەدا چەندین کەس بوون بە شەهیدی ولاتەکەمان وە ڕاپەرینەکە بەردەوامی کێشا هەتا هەموو شارو شارۆچکەکانی گرتەوە، وە تواندرا هەموو شارو شارۆچکەکانی کورستان ئازاد بکرێن بە خوێنی رۆلە نەبەردەکانی گەلەکەمان، دوابەدوای ئازادی کوردستان، دەنگی ناڕەزایی هەموو عێراقیشی گرتەوەو وردە وردە دەسەلاتی سەدام حسێن و حیزبی بەعس کۆتایی پێهێنرا و ڕوخێنرا لەلایەن هاوپەیمانان و ئەمریکاوە.
من قسەکانم لەسەر ڕاپەرین نیە، بەلام با بپرسین سیاسەتی دوای ڕاپەرین چی بە کورستان بەخشی؟ لەڕاستیدا هیچ شتێکی ئەو تۆی نەبەخشی بەڵکو بوو بە نەهامەتی بۆ خەلکی کوردستان! زۆر بەداخەوە لەسەر حسابی دایک و باوکانی خاوەن ڕۆڵەی شەهید و جەرگ سووتاو چەندان کەس بوون بە ملیاردێر و گەورە بازرگان، وە گیرفان پرکردنی حیزبەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر حسابی میللەت، لەناو حیزبەکانیشدا سیاسەتی حیزبەکان هیچ شتێکی لە کورستان نەگۆری، بەڵکو بەپێچەوانەوە زەڕبەیەکی گەورەی لە کورستاندا، تەنانەت نەیانتوانی بەرگری لە هیچ پارچەیەکی دیکەی گەورە بکەن، وە باشوور بووە جێگەی چەندین ولاتی دراوسێ، وە حیزبە کوردیەکان ڕێگە خۆشکەر بوون بۆ نەهامەتی زیاتر. هیچ شتێک نەمابوو بە ناوی سیاسەتی کوردی دەسەڵاتداران ڕاپەڕین و کوردایەتیان بە خەڵک دەفڕۆشتەوە بێ ئەوەی بۆ تەنها جارێک بتوانن میلەتەکەیان بە خۆشگوزەرانی بگەیەنن، لە دواتردا دوای هەندێک ڕووداوی دیکە لە ناوخۆی کوردستان وەک شەڕی ناوخۆ لە نێوان هەردوو حیزبی یەکێتی و پارتی، کوردستان بەرەو شکست خواردووییەکی زۆر بێ ئەمەل رۆیشت، کە ئەو کارەساتانە بە هیچ شتێک بە سەدان ساڵی دیکەش چاک ناکرێتەوە!
پێویست بوو لە دوای ڕاپەڕین دەست بەگۆڕانکاری بکرێت لە هەموو فاکتەرەکان، وە پێویست بوو ژیانی سەرەتایی هاوڵاتیان بگەیەنرێتە ئاستێکی باڵا، بە بروای من کاتێک میلەتێک شۆڕش دەکات ئازادی دەدۆزێتەوە، وە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شانسەکان دابەش دەکەن و هەوڵی دەرەکیو سیاسیو ئیقلیمی زۆر زەبەلاح ڕێکدەخەن بۆ ئەو میللەتە، وە ئەو سیاسیانەی پێتاقیدەکەنەوە بە هەموو پلانێک، وە تۆ لە فلتەری سیاسی دەدەن، تۆ دەبێت بتوانی دەربچیت ئەبێت سیاسەکان ئەم هەلە بقۆزنەوە بتوانن پیشانی هەموو ولاتان بدەن، کە من دەتوام سیاسەت بکەم، سیاسەتێکی راست نەک سیاسەتێکی شکست خواردووی وەک ئەمەی ئێستا هەیە لە هەرێمی کوردستان!
بەداخەوە یەکێتی و پارتی هەر بەو سیاسەتە شکست خواردووە نەوەستان، بەڵکو دەستیان برد بۆ قوتی میلەت، ئەگەر تۆ بەوپەری توانات سیاسەتت کرد وە شکستی گەورەت هێنا، میلەتت تووشی ئەنفال کرد، تووشی کیماباران کردن کرد، تووشی هەڵاتن و کۆڕەو کرد، تۆ دوای ئەو هەموو کارەساتەی بەسەر میلەتت هێنا بەهۆی سیاسەتی شکست خواردوتەوە، بۆ دەبێت دوای ئەوەی دەسەڵاتیشتان گرتە دەست لە هەرێمی کوردستان نەتانتوانی بیکەنە نموونەیەکی نێودەولەتی جوان؟! بۆ میللەتەکەت بە باشترین شێوە ناژیەنی؟ بۆ قوتی ژیانی دەبڕیت؟ بۆ ئازادی رادەربڕین ناهێڵێت ؟ چۆن دەستت دەچێتە گرتن و کوشتنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی سڤیل تەنها لەسەر قسەی ڕاست ؟ چۆن دەهێڵێت خانەنشینانت لە سەرەی مووچەکانیان بمرن ؟ چۆن مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران نادەیت؟ چۆن هیچ فەرمانبەرێکی تازە دانامەزرێنیت ؟ چۆن لەلایەکی دیکەوە ئاڵتوونی ولاتەکەت کە گەنجەکانن ئیهمالت کردوون ؟ چۆن دەبێت پشت لە هەموو سیفاتێکی مرۆڤایەتی بکەیت ؟بەرامبەر بەکێش؟ میلەتەکەت! هەروەها چەندین بیروڕا و بۆچوونی جیاواز نەتوانراوە بەهۆی سیاسەتی شکست خواردووی یەکێتی و پارتییەوە ببووژێتەوە، بەڵکو بێدەنگکراوە و نەهێڵدراوە، وە میلەتیش لەوپەری خراپیدا دەژیت.
تۆ هەموو ژیانی میلەتت وێرانکردبێت بەسیاسەتی شکستخواردوو نەزانانە و مێشک پووتی چەند نەخوێندەوارێک، دواتر بێیت بەناوی سامانی سروشتی وەزارەتێک دابمەزرێنیت خەلکی زیاتر پێمال وێران بکەیت، ئەمە سیاسەت نیە تۆ میلەتەکەت تووشی چەندین قەرزی دەرەکیو ناوخۆیی بکەیت، هەر بەڕاستی ئایە ئێوە کوردن ؟ تا وا لە میلەتی کوردی دەکەن؟ میلەتی کورد چی لەئێوە کردووە ؟ هەتا بەو جۆرە سیاسەتی بۆ بکەیت؟ ئەزبەنی لە ئێوە هیچ شتێک دەرنەچوو وە دەریش ناچێت هیچ کاتێک چونکە ئێوە جاشایەتی خۆتان بەکوردایەتی دەفرۆشنەوە!
لەم ساڵانەی دواییدا پارەی سیاسەتی شکست خواردووی سیاسیەکانمان بەرەو قۆناغێکی نوێتر وە بۆ عەزابێکی دیکەی میلەت بەکارهات، کە ئەویش بۆ کچە مۆدێلو کوڕە مەنسولو بنەمالە جاشەکانو کوردکوژەکان بەکاردێت، لەلایەکی دیکەوە درووستکردنی عەزابێکی دیکە بۆ میلەت، بریتییە لە درووستکردنی حیزبی فەیک کە سێبەری خۆیانن وە بۆ چەواشەکردنی میلەت بەکاردێت، چونکە میلەت هۆشیاربۆتەوە دەزانن ئەوانیان ناوێت، بۆیە حیزبی نوێی بۆ دروست دەکەن، ئەمە ئەوپەڕی بێ ئەخلاقی سیاسەتە ئێوەی پارتی و یەکێتی گرتووتانەتە بەر بەرامبەر میلەتەکەتان!
دوابەدوای ئەو هەموو هۆکارە شکست خواردووە هیچ سیاسەتێکی درووستت نەبوو میلەتت بەرەو ئاقارێکی نادیار برد کردتە لێشاوی گەردەلولی ڕیفراندۆمەوە، وە سەدا پەنجاو یەکی خاکی پیرۆزی کوردستانت لەدەستدا، کە ئەمەش دەرئەنجامی سیاسەتی شکست خواردووی سیاسیەکانی کوردو هەردوو دوو بنەماڵە و هەردوو حیزبی یەکێتی و پارتی و حیزبە پاشکۆکانی دیکەشە، کە ئەوانیش رۆلێکی گەورەیان بینیوە لەسیاسەتی شکست خواردووی هەرێمی کوردستان!
بۆیە ئەگەر بەهەموو توانام لەسەر سیاسەتە شکست خواردووەکانتان بنووسم هەتا کۆتایی تەمەنم تەواو نابم، ئێوە دۆڕان بەرامبەر هەموو سێکتەرەکانی سیاسەت و ئەخلاق بەرامبەر میللەتەکەتان، چوونکە سیاسەت لەپێناو میلەتەکەت نەبێت هەمیشە بەشی دۆڕانە، وە دڵنیابن لە داهاتووشدا تووشی دۆڕانێک دەبن کە هەر بیریشتاندا نایەت چۆن تووشتان دەبێت، وە بە دووری نازانم میللەت دیسان ڕاپەڕینێکی دیکە بکاتەوە و تاج و پلە و پۆست و کۆشکتان بکاتە تەنەکە خۆڵی مێژووەوە..!















Post Comment