تەرمی روقیەی 11 ساڵان دۆزرایەوە

-
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، تەرمی روقیەی تەمەن 11 ساڵان ئەو کچەی لەگەڵ خێزانەکەیدا لە کەربەلاوە بەمەبەستی گەشت هاتبوونە هەرێمی کوردستان، لەهەورامان کەوتە ناو ئاوی زەڵم و خنکا.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بەی راگەیاند، “دوای 9 رۆژ لەگەڕان، ئەمڕۆ تەرمی روقیەی 11 ساڵان کە لە سەرچاوەی زەڵمدا خنکابوو دۆزرایەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکە لە بەشی خوارەوەی ئاوەکە دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکەن.














Post Comment