وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

جار بینراوە: (28)

-

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەمڕۆ رێکارە یاسایی و داراییەکانی تایبەت بە مووچەی مانگی حوزەیرانیان تەواو کردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، تیمی تەکنیکی وەزارەتەکە لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، ی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایار لەلایەن تیمی تەکنیکییەوە پێشکەشی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە.

بابەتى تر

👤
Live: 83 Today: 1,302 📊 Click Here