سلێمانی لە پایتەختی ڕۆشنبیرییەوە بۆ پایتەختی گرتن و ئەشکەنجەندان..!

سلێمانی لە پایتەختی ڕۆشنبیرییەوە بۆ پایتەختی گرتن و ئەشکەنجەندان..!

جار بینراوە: (1)

سەفا ئەحمەد شەریف – چالاکوان

سلێمانی کە دووەم گەورەترین شاری هەرێمی کوردستانە کە ئیبراهیم پاشای بابان لە ١٤ ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ دایمەزراندووە، سروشت و هەڵکەوتەی سلێمانی گاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دانشتوانی سلێمانی دروست کردووە کە بەزنجیرە چیا و گردەکان دورە دراوەو وای کردووە لە قۆناخە جیاوازەکاندا هەمیشە خەلکی شارەکە خەلکێکی چاو نەترس و بوێر بن ڕەخنە بگرن و دەنگ هەڵبڕن و بەگژ هەموو حوکمەت و دەسەڵاتە جیاوازە سەرکوتکەرەکاندا بچنەوە، لەهەمان کاتدا خەلکی سلێمانی خەلکێکی خوێندەوارو ڕۆشنبیربون و چەندین شوێنی جیاوازی عێراق و هەم وڵاتانشیان کردووە بۆ خوێندن و زانست و زانیاری لەهەمان کاتدا زانکۆی سلێمانی کە زانکۆیەکی کۆن و دیرێنی شارەکەیەو ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاو هەبووە لە دروستکردنی چەندین چین و توێژی خوێندەوارو نوسەرو شاعیر لەهەمان کاتدا شارەکە خاوەنی کۆمەڵێک لە شاعیری مەزنە وەک نالی و مەحوی و چەندانی دیکە هەمو ئەمانە وایکردووە شارەکە ببێتە لانکەو پێشەنگی ئەدەب و هونەروو نازناوی شاری ڕۆشنبیری وەربگریت.

-سلێمانی و نەبەردی!

سلێمانی و نەبەردی یان بڵێین سلێمانی دەربڕینی ناڕەزایی و دەنگ هەڵبڕین دوانەیەکی لێک دانەبڕاون و هەمیشە لەهەمو قۆناخە جیاوازەکاندا خەڵکی شارەکە هەمو جۆرە ژێر دەستی و زوڵم و زۆردارییەکان ڕەتکردووتەوە هەمیشە هەر دەسەڵاتێک لە سلێمانیدا بوبێت خەڵکەکەی هەمو جۆرە زۆردارییەکی ئەو دەسەڵاتە جیاوازانەیان ڕەتکردووتەوە بەنمونە حوکمی ڕژێمی بەعسی لەناو چوو کاتێک ڕژێمی بەعس هاتە سلێمانی خەڵکی شارەکە بەهەمو شێوەیەک ئەو دەسەڵاتەیان ڕەتکردەوە کە کەوتبووە گیانی خەڵکی شارەکە هەربۆیە بەزووی خەڵکی شارەکە بڕیاری بەرخۆدان و ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی بەعسیان دا لەبەرئەوەی ئازادی خەڵکی شارەکەی قۆرخ و سنوردارکردبوو خەلکی شارەکەش لەبەرئەوەی چاوو کراوەو ڕۆشنبیر بون بۆیە دەستیان کرد بە بەگژ داچوونەوەی دەسەڵاتی بەعس بەهەمو شێوەیەک وەک خەباتی پارتیزانی دژی ڕژێم لەهەمان کاتدا نوخبەی ڕۆشنبیری شارەکە وەک شاعیرو هونەرمەندان دەورێکی گرنگیان گێڕا لە هۆشیار کردنەوەی خەڵک و هاندانی خەڵک لە ڕێگەی شیعروو هونەری هاندان و بەرخۆدانەوە بۆیە هەرزوو شارەکە بە شاری ڕۆشنبیری و نەبەردی ناوبانگی دەرکردوو نازناوی شاری ڕۆشنبیری بەسەر شارەکەدا چەسپا، سەرەنجام بەشکستی ڕژێم لەشارەکەو سەرکەوتنی خەڵکی شارەکە کۆتایی هات.

-لەناوبردنی ئیرادەی خەڵکی شاری سلێمانی لەدوای ڕاپەڕین!

لەدوای ڕاپەرینی گەلی کورد دژی ڕژێمی بەعس و وەرگرتنی حوکمی زاتی لەلایەن کوردەوە کورد بەگشتی و خەلکی شاری سلێمانی بەتایبەتی ئومێدوو هیوایەکی دیکەی بەدەسەڵاتی کورد هەبوو هەموان چاویان لەوە بوو ئازادی وخوشگوزەرانی باڵ بەسەر کوردستان دا بگریت و هەردوو حزبی باڵا دەست کە یەکێتی و پارتی بون خوشگوزەرانی ئازادی بۆ خەڵک فەراهەم بکەن، بەڵام هەر بەزووی باردووخەکە پێچەوانە بووە هەردووک حزب کەوتنە بەربەرەکانی یەکدی و کوشتنی ئیردەی خەلکی و دروستکردنی دوو ئیدارەیی دوو دەسەڵاتی، حوکمی سلێمانی کەکەوتە دەست یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەحوکمی باڵا دەستی لەم سنورە جوگرافییەدا هەر بەزووی دەسەڵاتدارانی سلێمانی بەپێی کات هەوڵی کوشتنی ئیرادەی خەڵکی شارەکەیان دا بە چەندین ڕێگەی جیاواز لە پێناو بێهومێد کردن و کوشتنی ئیرادەی خەڵکی بە تایبەت دەسەڵاتدارانی نوێی یەکێتی کە حوکمێکی پۆلیسی توندوو تیژیان لە شارەکەدا بەرپا کردووە چەندین هێزی جیاوازی ملیشیای چەکداریان دروست کردووە کە بەهەمو جۆرە جیاوازەکانی توندیژی و تۆقاندن کەوتونەتە وێزەی خەڵکی شارەکە چەندین بەندیخانەی جیاوازیان بنیات ناوەو هەرکەسێک ڕەخنە بگریت و دەنگ هەڵببڕیت ڕووبەڕوی گرتن و ئەشکەنجەدانی دەکەنەوە، ئەشکەنجەکانی گرتوخانەکانی یەکێتی لە سلێمانی هەموو سنورەکانی بەزاندووەو دوورە لە هەمو بەها ئەخلاقی مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژانە هەمو دەنگ و قەڵەمە ناڕازییەکان بە بیانوی جیاواز ڕاپێچی  بەندینخانەکانیان دەکەن و بەهەمو شێوەیەک توندوتیژیان بەرامبەر دەکەن هەمو ئەمانەش لەپێناو پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان و کپکردنی دەنگی ناڕازی و کوشتنی ئیرادەی خەڵکی شارە، بەڵام مێژوو قۆناخە جیاوازەکان سەلماندوویانە کە خەڵکی سلێمانی هەمیشە لەلێواری کەوتندا بەهێزوو بڵێسەیەکی نوێووە هەڵساونەتەوە دەسەڵاتی سەرکۆتکاریان ڕاماڵییوە بۆیە دەسەڵات و سەرانی یەکێتی نیشتیمانی پیوست ناکات هیچ هیوایەک لەژێر ئەم زووڵمەدا هەلبچنن پەتی زوڵم و چەوسانەوەیان لە ئەستوریدا دەپچڕیت و ئیرادەو خۆڕاگری  سلێمانی و خەڵکی شارەکە بەنەمری و شکۆداری دەمێنیتەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 2,149 📊 Click Here