کەشناسی هۆشداری دەدات: شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەڕێوەیە

کەشناسی هۆشداری دەدات: شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەڕێوەیە

جار بینراوە: (1.3K)

-

دەستەی گشتیی کەشناسی
و بوومەلەرزەزانیی عێراق، نوێترین زانیارییەکانی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای
ناوچەکە بڵاوکردەوە و هۆشدارییەکی توند دەداتە هاوڵاتییان لە نزیکبوونەوەی شەپۆلێکی
چڕی خۆڵبارین
.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی
دەستەکە، لە ڕۆژی هەینییەوە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوادا ڕوودەدات و شەپۆلێکی
چڕ و کاریگەری خۆڵبارین ڕوو لە زۆربەی ناوچەکانی وڵات دەکات، کە ئەمەش کاریگەرییەکی
نەرێنی و ڕاستەوخۆی لەسەر مەودای بینین دەبێت
.

لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا
ئاماژە بەوە کراوە، لە کاتەکانی شەوی هەینیدا کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە فراوانتر
دەبێت و بەرەو ناوچەکانی دیکەی وڵات کشانی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت. هەروەها پێشبینی
دەکرێت کاریگەرییەکانی ئەم خۆڵبارینە تا ڕۆژی شەممە لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و
باشووری عێراق بەردەوامیی هەبێت
.

هاوکات، دەستەی کەشناسی
جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی چڕیی ئەم شەپۆلەوە، مەودای بینین بەشێوەیەکی مەترسیدار
دادەبەزێت و دەگاتە کەمتر لە یەک کیلۆمەتر، ئەمەش پێویستی بە وریایی زیاتری هاوڵاتییان
هەیە لە کاتی دەرچوون و هاتووچۆدا.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمیری داهاتووی راگەیاند کە بە پێی
ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئایاری 2026 ئاسمان پەڵە هەور بۆ
نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا بە تایبەتی لەسەر بەشێک لە
ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم کاریگەری تۆزوخۆڵ کەمێک زیاترە
.

پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە بە تۆمارکراوی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ
:

هەولێر : 31 پلەی سیلیزی

پیرمام : 24 پلەی سیلیزی

سۆران : 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 18 پلەی
سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

هاوکات سبەینێ هەینی
15ی ئایار ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک
ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ، لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای
دهۆک و ئیدارەی سۆران نمە باران دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری
باران بارین زیاد دەکات بۆ زۆربەی ناوچەکەمانبە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و خۆڵ
باران بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر
و دەوروبەری و سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک
.

پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبیت بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ
.

بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 29 پلەی سیلیزی

پیرمام : 22 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی
سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

👤
Live: 30 Today: 166 📊 Click Here