بە بەشداریی هەزاران قوتابی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەڕێوەدەچێت

بە بەشداریی هەزاران قوتابی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەڕێوەدەچێت

جار بینراوە: (1.5K)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی
ئایاری 2026، پرۆسەی یەکەم تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە سەرانسەری
هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد
.

پەیمان خواجە محەمەد، وتەبێژی
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە رایگەیاند، 134 هەزار و 44 قوتابی بەشداریی
لە تاقیکردنەوەی نیشتمانییانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەکەن
.

ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەکە
بە شێوەیەکی رێکخراو و بە سەرکەوتوویی لە سەرانسەری هەرێم دەستی پێ کردووە
.

دووشەممە، 13ـی نیسانی
2026، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان
و ساڵنامەی خوێندن و هەموارکراوی تاقیکردنەوەکانی بۆ پۆلەکانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی
ئامادەیی و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 راگەیاند
.

بەپێی نووسراوی وەزارەتی
پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلەکانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی و پەیمانگاکان
بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بەم شێوەیە
.

یەکەم: تاقیکردنەوەکانی
پۆلی 9ـی بنەڕەتی ‘نیشتمانی


خولی یەکەم: لە
14-5-2026، دەستپێدەکات تا 25-5-2026 بەردەوام دەبێت
.

خولی دووەم: لە
15-6-2026 دەستپێدەکات تا 30-6-2026 بەردەوام
دەبێت
.

دووەم: تاقیکردنەوەکانی
پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانەوە

خولی یەکەم: لە
14-6-2026 دەستپێدەکات تا 8-7-2026 بەردەوام
دەبێت
.

خولی دووەم: لە
11-8-2026 دەستپێدەکات تا 27-8-2026 بەردەوام
دەبێت
.

سێیەم: تاقیکردنەوەکانی
کۆتایی وەرز بۆ پۆلەکانی 9 و 12

وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە کارگێڕی
قوتابخانەکان سەرپشک کراون بۆ دیاریکردنی رۆژانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم،
بەو مەرجەی لە دوای تەواوکردنی پرۆگرامەکان بێت و ماوەی تاقیکردنەوەکان لە 4 بۆ 5
رۆژ تێنەپەڕێت.

👤
Live: 30 Today: 166 📊 Click Here