بەپەلە.. بڕیاری لە سێدارەدان بۆ عەجاج دەرچوو

بەپەلە.. بڕیاری لە سێدارەدان بۆ عەجاج دەرچوو

جار بینراوە: (889)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی
ئایاری 2026، دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج ناسراو بە “جەلادی ئەنفالکراوان”
لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بەڕێوەچوو و دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ
دەرکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی
لەنێو دادگەی رەسافە، دادوەر بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ عەجاج، جەلادەکەی
نوگرەسەلمان دەرکرد.

عەجاج تکریتی، کە لە
31ـی تەممووزی 2025 دەستگیرکرا، یەکێکە لەو ناوانەی لە مێژووی ئەنفالدا بە “دڕندەیی”
بەرامبەر بە کوردانی زیندانیکراو لە قەڵای نوگرە سەلمان ناوی دەهێنرێت
.

پێشتر لە 7ـی ئەم مانگەدا،
26 شایەتحاڵ و کەسوکاری ئەنفالکراوان لە بەردەم دادوەر سوێندی یاساییان خوارد و
وردەکاریی ئەو تاوانانەیان گێڕایەوە کە لە نوگرە سەلمان بەرامبەریان کراوە.

👤
Live: 101 Today: 223 📊 Click Here