بارودۆخی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پارتیدا..!
شەیما ساڵح گەڵاڵی – چالاکوان
کاتێک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هاتنە سەر دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان دەستیان کرد بە درۆ و وتیان هەموو شتێک باش دەکەین و ژیان بۆ هەمووان ئاسانتر دەکەین، بەڵام ئەمە تەنها بۆ فریودانی خەڵک بوو چونکە لە دواییدا بینیمان کە هەموو شتێک خراپتربوو، وە ئەوان خۆیان بوونەتە هۆکاری هەموو ئازار و ناخۆشییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئەم دوو حیزبە گەندەڵە تەنها بۆ خزمەتی بنەماڵەکانیان (تاڵەبانی و بارزانی) دەجوڵێنەوە و هەر شتێک دەکەن تەنها بۆ ئەوەی قازانج بکەن، هیچ کارێک ناکرێت ئەگەر پارەی تێدا نەبێت دەستیان بەسەر هەموو سامانێکی نیشتیمانی و پڕۆژەکاندا گرتووە و پارەی خەڵک بە هەموو شێوەیەک دەخۆن و هەروەها زەوی و مووڵکە گشتییەکان بە زۆر و بە ناڕاستی دەست بەسەردادەگرن تاوەکو خەڵکی ئاسایی نەتوانن شوێنێک بۆ خۆیان پەیدا بکەن یان کارێکیان دەست بکەوێت لەژێر دەسەڵاتی هەردوو حیزبی یەکێتی و پارتی و بنەماڵەکانی تاڵەبانی و بارزانی.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە یاسا لە هەرێمی کوردستان تەنها لەسەر خەڵکی مەدەنی بێ دەسەڵات بەکاردەهێنرێت، وە هەرگیز لایەن و مرۆڤە نزیکەکانی نزیک لە جووت حیزبی دەسەڵات یاسایان لەسەر جێبەجێ ناکرێت، لە لایەکی دیکەوە ڕێگە بە کەس نادرێت بە ئازادی قسە بکات و ئازادی ڕادەربڕین بەهیچ شێوەیەک لە هەرێمی کوردستان نییە و بە سەدان خەڵکی مەدەنی و چالاکوان و ڕۆژنامەنووس لەسەر وتنی ڕاستییەکان لەهەمبەر دەسەڵاتی کوردی بە نادادپەروەرانە خراونەتە زیندان و ماوەی زیندانییەکان چەندان جار بە نایاسایی درێژ دەکەنەوە وە هەندێک ناچار دەبن لەبەر پاراستنی گیانیان و تیرۆرنەکردنیان لەلایەن دەسەڵاتەوە وڵات بەجێبهێڵن، لە کۆتاییدا هەتا ئەم دوو حیزبە و ئەم دوو بنەماڵەیە لەسەر دەسەڵات بن هیچ شتێک باشتر نابێت و هەموو شتێک هەر بە زیانی هەمووان و قازانجی خۆیان و چەند کەسێکی دیاریکراو دەمێنێتەوە…















Post Comment