کوردستان لە نێوان دەرئەنجامی جەنگ ئاگربەست
_کاوان علی قادر
_لە کاتێکدا جیهان چاوی لەسەر ئاگربەستە کاتییەکانی ناوچەکەیە، هەرێمی کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی و مەترسیداردایە،جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و بەکارهێنانی خاکی کوردستان وەک مەیدانی (تەسفیەی حسابات) لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، تەنها پێشێلکردنی سنوورەکان نییە،
بەڵکو (داڕووخانی چەمکی سەروەرییە)لە سایەی دەسەڵاتێکی سیاسیی بێباکدا،
_ستراتیژی بێدەنگی یان ئیفلیجیی سیاسی؟؟
_ئەوەی جێگەی تێڕامانی ستراتیژییە، ئەو جیاوازییە گەورەیەیە کە لە نێوان (گی ناوخۆیی)و (هەڵوێستی نێودەوڵەتی)ی دەسەڵاتی کوردییدا دەبینرێت،
ئەم دوو بنەماڵە دەسەڵاتدارە، لە ناوخۆدا (هێزێکی ڕەها بۆ سەرکوتکردنی دەنگە ئازادەکان)، (زیندانیکردنی چالاکوانان و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە ئابوورییەکان بەکاردەهێنن)،
بەڵام لە ئاست هێرشی درۆنەکاندا، تووشی (ئیفلیجیی سیاسی)هاتوون.، ئەمە دەیسەلمێنێت کە ئاسایشی نیشتمانی لە ئەجێندای ئەواندا، قوربانیی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خێزان و بنەماڵەکان پێگە و مانەوەی کورسییە،
ئەگەر بێینە سەرباسکردن لە تەوەرەی مرۆیی و ئابووری:
_ئەتوانم بڵێم نیشتمانێک لە ژێر هەڕەشەدا
هێرشەکان تەنها بنکە سەربازییەکانیان نەکردۆتە ئامانج، بەڵکو گەیشتوونەتە ناو جەرگەی ناوچە مەدەنییەکان. ئەمە بووەتە هۆی دروستکردنی ترسێکی دەروونیی بەردەوام لەناو هاوڵاتیاندا،
لە لایەکی ترەوە، ناسەقامگیریی ئەمنی ڕاستەوخۆ کاریگەری کردۆتە سەر ژێرخانی ئابووری،
کاتێک دەسەڵات نەتوانێت ئاسایشی سەرمایە و خاک و گیانی خەڵک بپارێزێت ، چۆن دەتوانێت باس لە چاکسازیی ئابووری بکات؟
_گەندەڵی و دزینی قوتی خەڵک لە لایەک، و بێباکی بەرامبەر موشەکی میلیشیاکان لە لایەکی تر، هاوڵاتیی کوردی خستووەتە نێوان دوو بەرداشەوە:
__(دەرئەنجام و پەیام)
ئاگربەستی ئێستا نابێت ببێتە هۆی فەرامۆشکردنی ئەو ڕاستییەی کە کوردستان کراوەتە (گۆڕەپانی جەنگی وەکالەت)،
__«من وەک چالاکوانێک لێرەوە جەخت دەکەمەوە:
1. سەروەریی خاک تەنها بە دروشم ناپارێزرێت، بەڵکو بە دامەزراوەی نیشتمانیی دوور لە هەژموونی بنەماڵە دەپارێزرێت.
2. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی (دیموکرات و ئاشتی خواز !!)، بەرپرسیارن لە پاراستنی ناوچەکە لە هەژموونی میلیشیا نادەوڵەتییەکان،
3. دەسەڵاتی کوردی پێویستە تێبگات کە شەرعیەت لە پاراستنی هاوڵاتییەوە دێت،
( نەک لە زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان)،
_کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەم سەردەمە بێباکە بهێنرێت و شکۆ بۆ تاکی کورد و سەروەری بۆ خاکی کوردستان بگەڕێتەوە…















Post Comment