بەمنزیکانە… شارە زەردەواڵە, مەترسیداترین شەڕی درۆن
ئەو هەموو کاریگەرییەی کە درۆن ئێستا لەجەنگەکان هەیەتی، شێوازی بەکارهێنانی تاکە، واتە یەک درۆن یەک ئامانجی هەیە، لەئێستادا زیرەکیی دەستکرد بەرەو قۆناغێکی ترسناکتری دەبات.
لەڕێگەی زیرەکیی دەستکردەوە کار لەسەر پێکەوە بەستنی کۆمەڵە درۆنێکی زۆر دەکرێت (سەدان درۆن)، کە ئەم درۆنانە بەیەکەوە وەک یەکەیەکی سەربازی هێرش دەکەنە سەر ئامانجێک، کە هەر درۆنێک ئەرکێکی جیاوازی دەبێت شوێنی خۆی لەهێرشەکە دەزانێت و هەمویان بەیەکەوە یەک ئامانج دەپێکن، وە ئەم درۆنانە زانیاری لەگەڵ یەکتردا دەگۆڕنەوەو یارمەتی یەکتردەدەن.
بنەمای ئەم تەکنیکە بیرۆکەی شەڕکردنە لەگەڵ شارە زەردەواڵە کەهەمویان پەلامار دەدەن و روبەروبونەوەی زۆر قورسەو زیانی گەورە دەدات بەڵام بەرپەرچدانەوەشیان مەحاڵ نیەو بەریتانیا تاقیکردنەوەیەکی لەسەر جۆرە چەکێک کردوە بۆ بەربەچدانەوەو تێکشکاندنیان سەرکەوتوو بووە.
ئەم جۆرە بۆچی جیاوازە؟
ئێستا درۆنێک یەکێک لەمکارانە ئەنجامدەدات (هێرشبردن، چاودێری، جامکردن، ئامانجی ساختە، هتد) بەڵام کە پۆلە درۆنێک بۆ ئامانجێک دەنێریت هەموو ئەرکە پێویستیەکان ئەنجامدەدەن بەپێی جۆری درۆنەکان.
پۆلە درۆن کەی بەردەست دەبێت؟
ئەم تەکنیکە هەنگاوی زۆری بڕیوەو ئەمەریکا لەمانگی یەکی ٢٠٢٦دا یەکەم تاقیکردنەوەی لەفلۆریدا ئەنجامدا، وڵاتە زلهێزەکانی دیکەش کێبرکێیانە بۆ خێرا دەستگەیشتن بەم جۆرە تەکنیکە، کە لەڕاستیدا لەڕووی تێچونیشەوە بودجەی زۆری ناوێت و پۆلە درۆنێک تێچووی کەمترە لەموشەکێکی تۆماهۆک کەزیاتر لە ٢ ملیۆن دۆلارە.
لینکی ستراتیژی بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لەلایەن وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا کە ئاماژەی بە ٧ پرۆژە داوەو “پۆلە درۆنەکان” پرۆژەی ژمارەی “یەک”ە کە کاری لەسەر دەکەن.
https://media.defense.gov/2026/Jan/12/2003855671/-1/-1/0/ARTIFICIAL-INTELLIGENCE-STRATEGY-FOR-THE-DEPARTMENT-OF-WAR.PDF















Post Comment